|
Kae Bahar که‌ی به‌هار |
|
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
فیلمی وه‌ن مان شۆ - بۆچی؟
کارزان
کرێکار شیره‌به‌یانی له‌نده‌ن 25/11/2010 تایبه‌ت به‌سینه‌ما کوردیکا
ئه‌م
فیلمه دۆکومێنته‌ریه شێواز زیندووه - واته دۆکومێنت کردنی ڕاسته‌وخۆی
ڕووداوه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیان، له‌ژێر ناونیشانی وه‌ن مان شۆ، (نمایشی
تاکه که‌سی)، باس ده‌کات له هه‌وڵی كارزان کرێکار شێره‌به‌یانی شان به
شان ئه‌ندامانی ڕێکخراوی شانۆ پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن و تۆمارکردنی
پرۆسه‌ی به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی شانۆگه‌ری شاری ئاشتی وه‌ك یه‌که‌م
موزیکالی کوردی له مێژوودا به نمایش‌کردنی به ستانداردی پڕۆفێشنالی. بیگومان
وه‌ك هه‌موو فیلمێك وه‌ن مان شۆ مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێته
کایه‌وه؛ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ووریا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کورده له
ئه‌و هه‌وڵه بێهاوتایه‌ی که هونه‌رمه‌ندی ڕاستگۆی کوردی بێ پالپشت به‌کاری
دێنێت بۆ به‌ئه‌نجامدانی بیرۆکه‌یه‌کی هونه‌ری، وه بۆ ئه‌وه‌ی کوردی
به‌تایبه‌ت هونه‌ر دۆست و لاوانی عاشق به هونه‌ری نمایشکردن، شانۆ یان موزیکال
په‌روه‌رده‌گاڕبکات تاکو له ناوه‌رۆکی فیلمه‌که و فێربن که بۆ گه‌یشتن به
هینانه‌دی خه‌ونی گه‌وره‌ی هونه‌ری و به‌ئه‌نجامدانی به‌رهه‌می به‌باڵا و ئاست
به‌رز، به‌رهه‌مێك که بتوانێت له ناو دڵی جه‌ماوه‌ر جێی خۆی بکاته‌وه و
له‌وه‌ش زیاتر بڕوات و سنووره‌کانی ناوچه‌یی و ووڵات بشکێنێت و پێشبرکێی
به‌رهه‌می نواندن و نماێشکردن ووڵاتانی پێشکه‌وتوو بکات، ئه‌وا ته‌نها به حه‌ز
و به خۆزگه له‌داێك نابێت و نایه‌ته دیت. بۆیه له وه‌ن مان شۆ
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تیمی شاری ئاشتی دوای هه‌وڵێکی زۆر بێهاوتا و
کارکردن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به پرۆڤه و نووسینه‌وه‌ی سکریپت بۆ چه‌نده‌ها جار و
له دوای پلان و
نامانه‌وێت دڵگیربیت له‌م پرسیاره به‌ڵام بۆیه ده‌یکه‌ین، چونکه تۆ ده‌لێیت
که ئه‌وا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه به که‌م کاتی کارده‌که‌یت بۆ پرۆژه‌ی
شاری ئاشتی و له‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییدا به هه‌موو کاتی به‌رده‌وام کار بۆ
شاری ئاشتی ده‌که‌یت به خۆبه‌ختی و به خۆڕایی و هیچ کارێکی تر ناکه‌یت جگه
له ڕاپه‌راندن پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی – و له‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییدا یه‌ك دانه
دۆلار داهاتت نه‌بووه - جا ئه‌ی
دڵگران
نه‌بووم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر سوپاسی که‌سه‌که‌م کرد و بایه‌خێكی ئه‌وه‌نده‌م
به‌م پرسیاره‌دا که به‌شێکی گرنگی فیلمی وه‌ن مان شۆ ته‌رخان بکه‌م بۆ
وه‌ڵامه‌که‌ی. پێشه‌کی بۆ به‌شی به‌چی ده‌ژێـیت؟ وه‌ڵامم ئه‌مه بوو - ڕه‌نگه
ئاگادارنه‌بن که من کارده‌که‌م وه‌ك ده‌رهێنه‌ر یان پرۆدیسۆری فیلم له ناو
له‌نده‌ن یاخود وه‌ك ئه‌کته‌ری پرۆفێشناڵ له دڕامای ته‌له‌ڤیزیۆنی بی بی سی
یان له فیلمه سینه‌مایه‌کان، موچه‌ی ڕۆژانه‌م زیاتر له 500، پێنج سه‌د
دۆلاره. جا تکایه بژمێره که من له کاتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وا
هه‌شت مانگه به خۆبه‌ختی کاری شاری ئاشتی ده‌به‌مه ڕێوه، واته 8 مانگ له
30 رۆژ ده‌کاته 240 رۆژ و لێکیده‌ره‌وه له 500 دۆلار موچه‌ی ڕۆژانه‌م،
ئه‌وسا بۆت ده‌رده‌که‌وێت که من ئه‌و ماوه‌یه بۆ پاره و بۆ موچه کارم
بکردایه داهاتم زیاتر له 100، سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌بوو – که‌چی بۆ شاری
ئاشتی یه‌ك دۆلارم به‌رنه‌که‌وتوه. به‌ڵێ من سێ منداڵم هه‌یه و خێزانی
ئینگلیز - ته‌نها عه‌قاری خانوه‌که‌ومان و کرێی ئۆفیسه‌که‌م له له‌نده‌ن مانگی
زیاتر له 3000، سێ هه‌زار دۆلاره، واته زۆر باشه که پرسیار ده‌که‌یت
کارزان ئه‌ی تو به‌چی ده‌ژێیت؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ بم بۆ پرۆژه‌ی شاری
ئاشتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌م زانی که چه‌نده‌ها سال و مانگی پێده‌چێت بۆ
سه‌رکه‌وتن ئه‌م کاره و ده‌شمزانی که هیچ کوردێك لام لێناکاته‌وه بڵێت
فه‌رموو ئه‌وا سپۆنسه‌ری له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تو بتوانیت بژێیت و
پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی ڕاپه‌ڕێنیت. بۆیه له هه‌ولێر، له عه‌ینکاوه خانویه‌کم
هه‌بوو، ناچار خانوه‌که‌م فرۆشت. وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی دواییدا
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ بم بۆ ڕاپه‌ڕاندنی شاری ئاشتی زیاتر له 70
هه‌زار دۆلار مه‌سره‌فی ژیانی من و خێزانم بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێکم
هه‌بێت. ئه‌مه به هه‌موو که‌س ناکرێت و شایه‌نیشی نییه هونه‌رمه‌ندێکی
ڕاستگۆی کورد له پێناوی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی میژوویی بێهاوتای وه‌ك شاری ئاشتی
به ئه‌نجام بگه‌ینێت، ئه‌م هه‌موو قوربانیه بدات! ڕاسته 25000، بیست و پێنج
هه‌زار دۆلاره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ شانۆ و تیمه‌که‌مان زۆر گرنگه وه
ژیانی به‌خشی به شاری ئاشتی، به‌ڵام بۆ کارزان شێره‌به‌یانی که‌سی خۆم ئه‌و
پاره‌یه زۆر که‌مه له‌چاو ئه‌وه‌نده‌ی که خۆم خه‌رجم کردوه له گیرفانی خۆم
بۆ شاری ئاشتی. بۆ وه‌ڵامی ئه‌ی چۆن دڵنیا بین که دزی ناکه‌یت؟ که ئه‌م
پرسیاره‌م زۆر به دڵه و فیلمه‌که‌ش زۆر له‌سه‌ری ده‌کۆڵیته‌وه - چونکه
به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه هاتوه که چیتر ماوه نه‌درێت ناوی هونه‌ر و که‌ڵتور
له‌که‌دار کرێت، به‌ڵکو هونه‌ر دبێت زۆر به‌رز و پیرۆز ڕاگیرێت، هونه‌ر
هه‌ناسه‌ی پاك و فێنکی ژیانه - ژیانی شاد و به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌ڵگای شارستانی و
سه‌رکه‌وتوو – بۆیه من و ئه‌ندامانی شانۆ و تیمی شاری ئاشتی له له‌نده‌ن
ده‌مانه‌وێت ببین به نمونه‌یی کاروانی پاکی دوور له گه‌نده‌ڵی و دزی له
کاڕکردن له بواری هونه‌ری. گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر ئاسانه و هیچ
ئه‌رکێ گه‌وره‌ی ناوێت – هه‌موو ژماره بانك و داهات و خه‌رجی ڕێکخراوی شانۆ و
بوجه‌ی شاری ئاشتی و مه‌سره‌فه‌کان کراوه‌ن و له‌به‌رده‌ستی ئه‌ندامانه - وه
هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌ستی هه‌ر که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی شانۆ که ده‌یه‌وێت له داهات
و خه‌رجی ئێمه بکۆڵیته‌وه - واته داهات و خه‌رجی ئێمه هه‌موو کات کراوه‌یه
بۆ هه‌ر که‌سێك – بۆ هه‌مووتان، وه من کارزان شێره‌به‌یانی به‌رپرسیارم له
یه‌ك دۆلاری شاری ئاشتی ئه‌گه‌ر وون بێت. دوا ووشه‌م له‌م باره‌یه‌وه
ئه‌وه‌یه که له‌ڕوانگای فیلمی وه‌ن مان شۆ وه هه‌موومان فێربین، چی
ڕێکخراوی هونه‌ری، چی ڕێکخراوی تر له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له کوردستان و له‌ناو
حکومه‌تی هه‌رێم به ڕوونی کاربکه‌ین و ده‌رگای مه‌سره‌ف و داهات و خه‌رجیمان
ئاواڵه‌بێت بۆ هه‌ر که‌سێك که خواستی هه‌بێت لێی بکۆڵیته‌وه - چونکه
ئه‌گه‌ر تۆ پاك بیت و ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵێت نه‌بێت – پێویست به سر و تڕ و
شاردنه‌وه ناکات. ئه‌م ڕاستیانه هه‌موو له فیلمه‌که تۆمارکراون و دڵنیام
که ده‌بن به هه‌نگاوی پێشڕه‌وی بۆ کاروانی رزگارکردنی هونه‌ری کورد له
گه‌نده‌ڵی و دزی. بۆیه دروستکردنی فیلمی وه‌ن مان شۆ ئه‌رکێکی
مێژووییه که من گرتومه‌ته خۆ بۆ پاكکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگاکه‌مان له‌م
نه‌خۆشیه وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی دواڕۆژ ئه‌وه‌نده‌ی من
|
|