|
Kae Bahar
که‌ی به‌هار |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
یا من
له مه‌ریخه‌وه دێم! یا ئه‌وان؟
01/01/2012
|
|
ه‌رچه‌نده
باسه‌که ده‌رباره‌ی حه‌وته‌م فێستیڤاڵی فیلمی کورده له‌نده‌ن! له‌مه
به‌دواوه به مێوانخانه ناوی ده‌به‌م نه‌ك
فێستیڤاڵ. هۆی ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی هه‌ر به‌و ناوه‌ڕۆکه‌وه هه‌یه.
به‌ڵێ، له‌یه‌ك دوو نووسراوی پێشوو که له باره‌ی ئه‌م مێوانخانه‌یه‌وه
بڵاوکرانه‌وه – فیلمی به‌ژدار گه‌لێك زۆربوون، وه ئه‌م ساڵیش وه‌کو دوو ساڵی
له‌مه‌وه‌به‌ر زۆربه‌ی زۆری فیلمه‌کان خراپ و ته‌واو سه‌قه‌ت بوون. بڕێكی
باشیشیان هه‌ر شایه‌نی نییه ناویان لێ بنێین فیلم. بێگومان دوو دانیه‌ك له
به‌رهه‌مه‌کان سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بوون
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
ئه‌کته‌ر به‌مانای ووشه
26.01.2011 |
|
پێنه‌لۆپ
کروز، ئه‌کته‌ری هۆڵیود و به ڕه‌گه‌ز ئیسپانی بۆ بینینی ڕۆڵی کارله له فیلمی
ناین بۆ یه‌ك دیمه‌ن که نزیکه‌ی سێ خوله‌ك ده‌خاێنێت سێ مانگ و هه‌ر ڕۆژه‌ی
هه‌شت کاژێر پرۆڤه‌ی بۆ ئه‌م دیمه‌نه کرد له ژێر چاودێری ماموه‌ستای ده‌نگ و
گۆرانی و کۆرێۆگرافه‌ری پسپۆڕ و ده‌رهێنه‌ر. سه‌رئه‌نجام ئه‌م کاره بووه هۆی
ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌کته‌ره جوانترین نواندن بکات به گۆرانی ووتن و ڕێزگرتن
له مۆسیقا و گۆڕین له‌شی به ئامێرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی که له‌شی بێت مۆسیقاکه
بژه‌نێت
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
ڕه‌ش و سپی له سینه‌ما
23.03.2011
|
|
هۆکاری
بنه‌ڕه‌تی دروستکردنی فیلم به‌تایبه‌ت فیلمی فیکشن سینه‌مایی له ووڵاتانی
ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چیرۆك - ناوه‌رۆکی ڕوداو وه هه‌روه‌ها
ڕۆڵی سه‌ره‌کی– واته پاڵه‌وان چیرۆکه‌که - یان فیلمه‌که. ده‌توانین بڵێین
ئه‌م دوو خاڵه ده‌بنه هۆی سه‌رکه‌وتن فیلمه‌که له بازار. لێره‌دا
مه‌به‌ستمان له سپی هه‌موو ئه‌و مۆرۆڤانه - کاره‌کته‌رانه یه که به
ڕه‌سه‌ن خه‌ڵکی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکان. بۆ ڕه‌ش با وا دانێین ئه‌و
مۆرۆڤانه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه نیین، شه‌رتیش نییه ڕه‌ش بن وه‌ك ڕه‌نگ.
هه‌موو ده‌زانین سینه‌ما
درێژه‌ی بابه‌ت
ئه‌مریکان. |
|
|
|
ئێکسپڵۆیته‌یشن
و سینه‌ما
06.01.2011
|
|
ئێکسپڵۆیته‌یشن
ووشه‌یه‌کی ئینگلیزیه و له کوردی‌دا تاکو ئێستا نه له‌ناو خه‌ڵکی ساده و نه
له نێوان کارکه‌رانی فیلم و سینه‌ما به‌کاڕهێنانی ئه‌م ووشه‌یه به‌رگۆێی من
نه‌که‌وتوه. گومانیش له‌ودا نییه هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌م بایه‌خدان
به لیکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ناو زمان و فه‌رهه‌نگی فیلمکاری و سینه‌مای
کوردی، و ڕه‌نگه شوێنی جیۆگرافی کوردستان هۆکاری سه‌ره‌کیش بێت چونکه
کارمه‌ندانی فیلم و سینه‌مای کورد زیاتر ووشه‌کان له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه
وه‌رده‌گرن، که زۆربه‌ی زۆری ئه‌مانیش فه‌رهه‌نگی سیه‌نمایان ئه‌وه‌نده
ڕه‌سه‌ن نییه، به‌ڵکو وه‌رگیراون
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
کێ هیڕۆ- یه، کێ لێجێند و کێ جینیه‌س؟
23
.10 .2010
|
سه‌ره‌تا
ده‌مه‌ێت ڕوونی که‌مه‌وه که ئه‌م بابه‌ته‌ی من ده‌رباره‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی
کوردی نییه، به‌لکو له بواری فیلم و میدیا ده‌دوێم. دوور نیه ئه‌م سێ
ووشه‌یه، هیڕۆ، لێجێند و جینیه‌س له‌ناو فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی‌دا نه‌بێت،
یاخود به‌کارهێنانیان زۆر ده‌گمه‌ن بێت، به‌ڵام ئاشنا بوون به ماناکانیان زۆر
گرنگه بۆ کارمه‌ندانی سینه‌ما، فیلمکاران، ریپۆرته‌ران، ڕۆژنامه‌گه‌ران و
مرۆڤانی ئه‌کادیمی و لێپرسراوان که کار و لێدوان ده‌که‌ن له بواری میدیا و
فیلم
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
|
|
هونه‌ری مردو، هونه‌ری زیندو
هونه‌ر
چییه؟
21.04.2010 |
|
|
|
به
درێژایی مێژوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی که ووشه‌ی هونه‌ر له‌دایك ده‌بێت،
چه‌نده‌ها باس و لێکۆڵینه‌وه کراون بۆ پێنابه درێژایی مێژوو، هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌وه‌ی که ووشه‌ی هونه‌ر له‌دایك ده‌بێت، چه‌نده‌ها باس و
لێکۆڵینه‌وه کراون بۆ پێناسه‌ی هونه‌ر و هونه‌رکاری، وه گومانم له‌وه‌دا
نییه که دوای ئه‌م بابه‌ته‌ی منیش ئه‌م باسه به‌رده‌وامی به‌خۆه ده‌بینێت.
من لێره پێناسی هونه‌ر ده‌که‌م به: (کارێکی به‌هره‌یی که تۆ ده‌یکه‌یت و
دێنیته به‌رهه‌م و که‌سێکی تر پێشتر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه یان پێی ناکرێت!)
به‌ڵێ دوورنییه زۆربه‌مان ڕازی بین به‌م پێناسه ساده‌یه....
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
|
|
15.01.2010 |
|
 |
|
|
|
دیداری
کارزان له سه‌ر یه‌كه‌م رۆمانی كوردێك به زمانی ئینگلیزی
|
|
|
|
02.04.2010 |
|
|
|
دیدارێك
له‌گه‌ڵ كارزان
كرێكار شێره‌به‌یانی
دیداری/ شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
ئه‌تمۆسفێری رۆمانه‌كه باس له كورد‌و كوردستان ده‌كات : كارزان كرێكار شێره‌به‌یانی
ئاشق به دونیای داستانی‌و فه‌نتازیا، له‌دایكبووی كه‌ركوكه، له‌ساڵی 1980
وڵات به‌جێده‌هێڵێت بۆ خوێندنی سینه‌ما له ئیتاڵیا.....
درێژه‌ی
بابه‌ت |
|
|
|
|
|
سێ چۆله‌که به یه‌ک به‌رد |
|
20.01.2010 |
|
|
|
ئه‌م سێ تێڕوانینه‌م ده‌رباره‌ی سێ با‌به‌تن که له سینه‌ماکوردیکا ژماره
پێنج بڵاوکراونه‌ته‌وه. یه‌که‌م به ناونیشانی هه‌قیقه‌ت و درۆ! هه‌رچه‌ند
ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که زۆر تێر و ته‌سه‌ل و به‌که‌ڵکه و ڕۆشناییه‌کی پڕ به‌مانای
خۆی ده‌خاته سه‌ر سینه‌مای میسری، هیندی و ئه‌مریکی، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی
منی راکێشا – به‌کارهێنانی ووشه‌ی هه‌قیقه‌ت و درۆ – یه له دونیای سینه‌ما و
فیلمکاری! ئایه بۆچی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده شپرزه‌ی ووشه‌ی هه‌قیقه‌ت و
درۆین؟ ئایه گه‌لانی تریش له فه‌رهه‌نگی سینه‌مای خۆیان ئه‌م ووشانه به‌کاردێنن
له‌کاتێکدا باس له سینه‌ما ده‌که‌ن، له هونه‌رێك که هیچ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی
نیه به هه‌قیقه‌ت و درۆه؟ ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم به هۆی شاره‌زاییم له
زمانی ئیتاڵی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و هه‌ندێکیش تورکی، ئه‌م گه‌لانه و
زۆربه‌ی خه‌ڵکانی جیهان وه‌ك هه‌قیقه‌ت و درۆ باس له سینه‌ما ناکه‌ن به‌ڵکو
وه‌ک (فیکشن) واته به‌هره‌یه‌کی دروستکراو، زیاتریش وه‌کو هونه‌ری تامه‌زرۆیی
و دڵشادکردن، (ئینتێرته‌ینمێنت) پێناسی ده‌که‌ن. به‌ڵام با پرسیارکه‌ین هۆی چیه
که کورد زۆر جار له‌کاتی باس له سینه‌ما په‌نجه ده‌خاته سه‌ر هه‌قیقه‌ت و
درۆ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر گرینگه چونکه تاکو ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری
فیلمه کوردیه‌کان داماوی ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ن ده‌رباره‌ی فیلمکاری |
|
|
گی
دڕێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
|
ئه‌رێ
ئه‌ی هاوار
که‌ی وایه؟ |
|
13 .01.2010 |
|
|
|
ئه‌گه‌ر فیلمی
دۆکمێنته‌ری سه‌رپێی بیت(improvisation) ! واته
CO2
ئاوه نه‌ک H2O!
یان بڵێین عیسا پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه - و- مه‌حه‌مه‌دیش مه‌سیحیه - و هه‌روه‌ها
خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدیت! ئه‌م بۆچونه گومان لێکراوانه نموونه‌ی ئه‌و
هه‌ڵه کوشندانه‌ن که له سینه‌ما کوردیه‌کا- ژماره3- نۆڤێمبه‌ری 2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه
له نوسراوێك به ناونیشانی تیۆڕی سینه‌ما- فیلمی دۆکومێنته‌ری-
ئه‌م بابه‌ته بێهاوتا ناراسته، نا زانستی و نا ئه‌کادیمیه - هۆیه‌کانی
ئه‌م بۆچونه ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان لێنه‌که‌ویت و به‌م
شێوه سه‌رلێشێواویه له مانا‌ی فیلمی دۆکومێنته‌ری نه‌گه‌ن و ئاگادار ی ڕاستیه‌کان
بن. پێشه‌کی با پیناسه‌یه‌کی فیلمی دۆکومینته‌ری- به‌لگانامه‌یی- بکه‌ین:
هه‌ندێك
ڕه‌نگه بڵین فیلمی دۆکومێنته‌ری واته تۆمارکردنی ڕوداوێكی ڕاستی له کات و
شوێنێکی دیاری کراودا که به‌سه‌ر که‌سێک یان که‌سانێکی هه‌بوودا هاتوه
یان دێت،
گێرانه‌وه‌ی ئه‌م روداوه راستگۆیه- به‌بێ به‌کارهێنانی چیرۆکی داڕیژراو(سکرین
پله‌ی)، ئه‌کته‌ر و بڕگه‌کانی تر که له فیلمی سینه‌ما (فیکشن) دا هه‌ن!
که‌سێکی تر ڕه‌نگه بڵیت فیلم دۆکومێنته‌ری واته پێچه‌وانه‌ی فیلمی فیکشن، به‌ڵام
ئایه ئه‌م پێناسه ته‌واوه؟
|
|
|
گش
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
|
|
ئاوڕداناوه‌یه‌ك
له شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن- ئه‌ی باوکه‌ڕۆ! |
|
|
|
15.12.2009 |
|
|
|
ئه‌م
لێکۆڵینه‌وه‌ی من سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی فیلمکاره‌کان نیه - یاخود ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاله‌که. کاتێکیش ناویان ده‌به‌م له نوسراوه‌که‌م، به‌هۆی
شیته‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیانه‌وه ڕوویان لێده‌نێم - وه جیاوازی ناکه‌م
له‌نێوان فیلمکاری هاوڕێ و نه‌ناس - به‌ڵکو له بۆچونێکی زمانی فیلمکار‌یه‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌که‌م ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی
لێیان ده‌دوێم - له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی ناوداری وه‌کو (کۆپوڵه - یان - یه‌ڵماز
گۆنای) ه‌وه دروست بکرانایا، باسه‌که‌ی من هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بوو که‌لێره
نوسراوه‌ته‌وه. فیلمکاره‌کان زۆربه‌یان هاوڕێن ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕێز‌و یه‌کترناسینه‌وه
، تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه من چاوپۆشی له هه‌ڵه‌کانیان بکه‌م و به‌کوێرانه ده‌ستخۆشیان
لێبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆم خۆشه‌ویست بکه‌م لایان و مامه‌حه‌مه‌یان بۆ بکه‌م و
زیاتر پاڵپشتیان بم له دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیان، چونکه هه‌ڵه‌کان
له‌ناو ئه‌م به‌رهه‌مانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن، ئه‌گه‌ر من و چه‌ند که‌سانێکی
تری فیلمکاری شاره‌زا ئه‌م لاوازی و که‌م وکوڕیه‌ی به‌ر هه‌مه‌کان نه‌خه‌ینه
روو، ئه‌وا هه‌رگیز پێشناکه‌وین و فێرنابین ، به‌ڵام هه‌رچه‌نده لێدوانه‌که‌ی
من دوورنیه بیبێته هۆی دڵگرانی به‌هۆی شکانه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر باسه‌که‌م و ره‌خنه‌کانم به سودبه‌خش ده‌زانم
چونکه ته‌نها مه‌به‌ست لێره ئه‌وه‌یه که له دوا رۆژا له به‌رهه‌مه‌کانی
داهاتودا ئه‌م فیلمکارانه هه‌ڵه پڕمه‌ترسیه‌کانیان دووباره و سێ باره نه‌که‌نه‌وه |
|
گشتییییی
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
بگه‌ڕێوه بۆ
نووسه‌ر
ماڵپه‌ڕ
|
|
|