|
 سه‌ره‌تای ئه‌زموونی
کارزان بۆ به‌هره و خۆشه‌ویستی بۆ نووسینه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی
1970 کاتێک به ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کار ئه‌کته‌ری ناوچه‌یی به‌ناوبانگ جیهاد
دڵپاک له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی ره‌حیماو ڕاده‌گرێت، وه داوای لێده‌کات که
نووسراوه‌که‌ی بخوێنێته‌وه. ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی که‌رکوک بو له‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام به داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ک
نوسراوی دراماکه وون بوو. پاش دوو ساڵ به‌مه کاتێک کارزان ته‌مه‌نی شانزه
ساڵ بوو، ده‌ستی کرد به نووسینه‌وه‌ی یه‌که‌م رۆمان، ئاغای به‌رێزم ئاغای
خوێن مژم، به‌ڵام که بۆی روون بوه‌وه پێویستی نرخی له‌چاپدان ده‌گاته حه‌وت
سه‌د دینار، کارزان رۆمانه‌که‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێهێشت. ڵه‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وامی
دا به دارشتنی بیرۆکه و تۆمارکردنی تێبینی مه‌به‌سته‌کانی
هه‌رچه‌ند له
زۆربه‌ی کاتدا به نهێنی کاره‌کانی ده‌کرد له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌من و موخابه‌راتی
سه‌دام. کاتێک گه‌یشته ئیتاڵیا و له‌وه به‌دواوه كارزان هه‌رگیز نه‌وه‌ستا
له دارشتن تێبینی، بیرۆکه و تریتمه‌نت به‌تایبه‌ت نووسینه‌وه‌ی سکریپت بۆ
فیلم. ئه‌وه‌بوو له 1985 په‌یوه‌ندی کرد له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕای ئیتاڵی به
چیرۆکی جووتێ پێڵاو که ئێستا ناونیشانی گۆڕاوه بۆ پێڵاوی چاوبه‌ست،
بۆ به‌به‌رهه‌م هینانی وه‌ک فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤیزیۆن، به‌ڵام پرۆژه‌که نه‌هاته
دیت. له 1990 له‌کاتی نزیک بوونه‌وه له یه‌که‌م شه‌ری که‌نداو، له شاری ڤێنیسیاوه
کارزان سکریپتی ئه‌مریکا ئه‌مریکا ده‌نێرێت بۆ ئۆلیڤه‌ر سته‌ون، ده‌رهێنه‌ری
به‌ناوبانگی ئه‌مریکی، به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ری نه‌گرت. هه‌روه‌ها هه‌وڵی
دواتریش که نامه‌یه‌ک بوو بۆ ریتشارد ئێتێنبه‌ره، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی
ئینگلیز بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمێک له‌سه‌ر کورد. له‌هه‌مان کاتدا کارزان به‌رده‌وام
بوو له نووسینه‌وه وه له ساڵی 1999/2003 له کۆلیجی بێربێک، له دانشگای
له‌نده‌ن به‌کالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا له خوێندن میدیا‌و فیلم، به بایه‌خدانی
به‌تایبه‌ت به نووسینه‌وه‌ی سکرینپله‌ی و له ئه‌نجامدا دوو سکریپتی فیچه‌ر
فیلمی کۆمپلیت کرد به ناوی گۆرانی ئازادی و ناوچه‌ی ئامان،
که ئه‌مه‌ی دووه‌میان کارزان فرۆشتی به نرخی شه‌ست هه‌زار دۆلار پێشه‌کی
و سێ سه‌د هه‌زار دۆلاری تر وه‌رگیرێت له یه‌که‌م رۆژی فیلمکاری، به‌ڵام وه‌ک
به‌کوردی ده‌ڵێت هه‌ر له کلکی گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمپانیای
فیلمی بێل کێنرایت و رادیانت پیکچه‌ره‌وه ناوچه‌ی ئامان بکرێت به
فیلمێکی ئاستی هۆلیوود به نرخی چل ملێۆن دۆلار، ئه‌وه‌بوو له 1993 له‌کاتی
هه‌ڵبژاردنی شۆینی فیلمکاری و ئه‌کته‌ری ناودار، پێشبینی کرابوو بۆ ئه‌نتۆنیۆ
به‌ندێراس، هه‌ڤێر باردام یان کۆلین فێرس له‌گه‌ڵ که‌یت ووینسێڵۆت بۆ رۆڵه
سه‌ره‌کیه‌کان، شه‌ری ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌ستی پێ‌کرد. کارزان هێشتا هیوای زۆر
به‌رزه که سینه‌مای کوردی بگه‌ێنێته ئاستی جیهان وه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
دوای دوو ساڵی بێوه‌ستان له
2009
یه‌که‌م رۆمانی
بۆیگێڕڵ (کورکچ) به زمانی ئینگلیزی ته‌واو کرد. وه‌ک نووسه‌ر کارزان
له‌لایه‌ن بوێرکمان & کلارک ئه‌یجه‌نسی یه‌وه نووێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت له‌سه‌ر
بازاری جیهانی.
|