|
Kae Bahar
که‌ی به‌هار |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
فیلمکاری
فیلم
بکره
باگڕاوند
گاله‌ری
بڵاوکراوه
ماڵپه‌ڕ |
|
Flat Nine |
|
Wigmore Court |
|
120 Wigmore Street |
|
London W1H 9FD |
| |
|
16, October 1996 |
|
Rt. Hon. John Major, M.P., |
|
10 Downing Street |
|
London |
|
SA1 2AA |
به‌رێز سه‌رۆك
وه‌زیران جۆن مه‌یجه‌ر
دوێنێ
شه‌و ته‌ماشای فیلمی بی بی سی (چیرۆکی ناوخۆی سپێشه‌ڵ) م کرد ده‌رباره‌ی
هیوای خێزانێکی کورد و ده‌رامه‌تی چه‌ند برایه‌ک. دوای هه‌وڵێکی
بیهاوتا و گرتنه‌به‌ری رێگای پڕ مه‌ترسی و به یارمه‌تی برایه‌کیانه‌وه
که له به‌ریتانیا ده‌ژێت، براکان گه‌یشتن به‌م وه‌ڵاته‌ی ئێمه که
گوایه پێی ده‌وترێت ووڵاتێکی کریستیان – مه‌سیحی باوه‌ر. خۆشه‌ویستی
و خۆبه‌ختکردنی په‌خشکراوی ئه‌م خێزانه وانه‌یه‌که بۆ هه‌موو ئێمه.
زۆر شه‌رمه‌زارم، په‌رێشانم و سه‌رلێشێواوم به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که چۆن
و بۆچی ئێمه (واته به‌ریتانیا و حکو‌مه‌ته‌که‌ی) توانیمان بگه‌ینه
ئه‌م بریاره، (واته ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکاری په‌ناهه‌نده‌یی بۆ براکان
کارزان و به‌ندکردنیان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه به‌ریتانیا). زۆر تکات لێده‌که‌م
که داوابکه‌ی له به‌رپرسیارانی ئه‌م بریار ره‌فزکردنه‌وه‌یه که
دووباره به‌سه‌ر بریاره‌که‌یاندا بچنه‌وه، نه‌ک ته‌نها رازیبن له
داواکاری په‌ناهه‌نده‌یی ئه‌م خێزانه، به‌ڵکو داواکاری هه‌موو کوردێکی
په‌ناهه‌نده که دوای گرتنه‌به‌ری گه‌شتێکی پڕ مه‌ترسی ده‌گاته ووڵاتی
ئێمه و ده‌بێته گاڵته‌جاری ژێر ده‌ستمان.
دڵسۆزت
خانم،
ماورین لێفێڤرێ
|
|
| |
|
تێبینی – کارزان تاکو ئه‌مرۆش ئه‌م مرۆڤه ناناسێت که هه‌ر یه‌ک رۆژ
دوای بینینی فیلمی براکانی کارزان، هه‌ڵهاتن له ناوه‌چه‌ی پارێزراو،
ئه‌م نامه‌ی نووسیوه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران به‌ریتانیا جۆن میجه‌ر. کۆپی
ئه‌م نامه‌یه له لایه‌ن بی بی سیه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ست کارزان. ئه‌م
مۆرڤه ته‌نها یه‌کێکه له سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی بیانی دڵسۆزی تر
که دوای بینینی فیلمه‌که له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه پشتگیری خۆیان
بۆ پاڵه‌وانێتی و خۆشه‌ویستی کارزان و براکانی ده‌ربری، وه له روانگه‌ی
ئه‌وانیشه‌وه پشتگیریان بۆ گه‌لی کورد به‌گشتی. كه‌وابوو با ئێمه‌ی
کوردیش هه‌موو به‌یه‌که‌وه و
بێ خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێین هه‌ر بژی
فیلمی براکانی کارزان، هه‌ڵهاتن له ناوه‌چه‌ی پارێزراو. .ه |
|
|
|
|
|
 |
|
له‌گه‌ڵ
هاوڕێی فیلمکار کڵاودیۆ پڵانته |
 |
|
 |
|
له‌گه‌ڵ
هاوڕێی فیلمکار ده‌یڤید نیبڵۆك
بگه‌ڕێوه بۆ
فیلمکار
ماڵپه‌ر
|
|
|