|
Karzan Krekar Sherabayani کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
شاری ئاشتی یه‌که‌م موزیکالی کوردی به ستانداردی پڕۆفێشناڵی
شاری
ئاشتی به‌رهه‌می گروپی دڕامای کوردستانه له شانۆ– ناوه‌ندی پڕۆژه‌ی
جگه له نمایشکردن کوڵتور و هونه‌ری کورد له به‌رواری 30 / 08 / 2010 له نۆتینگهیڵ که‌ڕنه‌ڤالی له‌نده‌ن و خۆنواندن به جلوبه‌رگی کوردیه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژه‌که‌دا بۆ نزیکه‌ی یه‌ك ملێۆن بینه‌ر و میدیای جیهان، شانۆ پێشنیاری شانۆگه‌ری شاری ئاشتی ده‌کات له مانگی 11ی 2010 له شاری مانچێسته‌ر - وه هه‌روه‌ها نمایش‌کردنی له شاری له‌نده‌ن له به‌رواری 19/ 12 / 2010. له هه‌مان ڕۆژان و شوێن، شانۆ پێشانگای هونه‌ری ده‌کاته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێز ڕێبوار سه‌عید، جۆسی شێره‌به‌یانی و پێشانگای فۆتۆگرافی کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند عدنان که‌رکوکی. شاری ئاشتی نمایشکردنێکی 80 خوله‌کی داستانێکی خه‌یاڵی دڵخۆشکه‌ره، پێکهاته‌ی مه‌ته‌ڵه به ناوه‌ڕۆکی جیهانی شه‌ری نێوان باش و خراپ پڕ له کاره‌کته‌ری نازدار، گه‌لێك مۆسیقا و گۆڕانی، ده‌مامك و دیکۆرێ پڕ له یاریکاری دووکه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ که مرۆڤ هه‌ر شاد ده‌بیت به بینینیان له‌ژێر شه‌وقی چرای سه‌ر شانۆ. وه‌ك یه‌که‌م موزیکالی کوردی له مێژوودا له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی پڕۆفێشناڵی ئه‌وروپی که ببێته هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکانی کورد بۆ شانۆ له به‌ڕیتانیا، له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له كوردستان. شاڕی ئاشتی موزیکالێکه تێکه‌ڵکێش له شێوازی کۆمێدیا دێل ئارتێی ئیتاڵی، پانتۆمایمی ئینگلیزی و شانۆی کوردی به په‌یامێکی زیندوه‌وه بۆ گه‌وه‌ره و بچوکی خێزان تامچێژی بن. منداڵان به‌رده‌وامی ماوه‌ی به‌ژداریان پێده‌درێت هه‌روه‌ها به ڕۆیشتنه سه‌ر شانۆ وه زۆر شاد ده‌بن به‌بینینی کاره‌کته‌رانی ڕووخۆشی وه‌کو، مشکه‌چکۆڵه، هه‌تاوشێر، پشیله‌ی فێڵباز، سه‌رچۆڵ و خرتۆڵ، فریشته و روبات دێوی سه‌رده‌می و هتد، وه پینه‌وپه‌ڕۆ، یه‌که‌م كڵاونی کورد، کاره‌کته‌رێکی یاری باز که گشتی بینه‌ران دێنێته که‌نین. شانۆگه‌ریه‌که به کوردیه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو گۆرانی، مۆسیقا، هه‌لپه‌رکێ و جوڵانه‌وه‌ی کۆریۆگرافی، ماسك، جلوبه‌رگ زۆر جوان، دیکۆری دڵڕفێنه‌ر و شێوه‌ی نوا‌ندی له‌شی ئه‌کته‌ران، باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه که بینه‌رانی جگه له کورد – بینه‌رانی بیانیش زۆر شاد ده‌بن به دونیای سه‌رسورمێنه‌ری شاری ئاشتی. پلانمانه فیلمێکی دۆکومێنته‌ری بکه‌ین ده‌رباره‌ی شانۆ له نۆتینگهیڵ که‌رنه‌ڤاڵ، به‌رهه‌مهێنانی شاری ئاشتی، سپۆنسه‌ره‌کانمان و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خواستی خۆیان، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان هه‌روه‌ها نمایشه‌کانمان و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بینه‌ران. فیلمه‌که له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنه ئاسمانیه‌کان په‌خش ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ژێرنوسی ئینگلیزی بۆ داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی بینێرینه فێستیڤاڵه‌کان و له دوایشدا به دی ڤی دی بڵاویبکه‌ینه‌وه. شاری ئاشتی زۆر پێویستی به سپۆنسه‌ر هه‌یه بۆ خه‌رجی دیکۆر، جلوبه‌رگ، پۆسته‌ر، که‌ره‌سه، ده‌مامك، مایکرۆفۆن، بلاجکتۆر، مۆسیقا، (پێنچ ژه‌نه‌ر)، ستاف، پۆسته‌ر، بڵاوکراوه، کرێی هۆڵی نمایشکردن، هاتوچۆ، خواردن و خه‌وتن. ته‌نها یه‌ك جار پێویستمان هه‌یه بۆ سپۆنسه‌ری ئێوه تاکو به‌رهه‌مه‌که له دایك ده‌بێت. له نمایشکردنه‌کانمان، هه‌روه‌ها له ساڵانی داهاتوودا ئێوه سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کی ئێمه‌ن، جگه له‌وه‌ی ناو و لۆگۆتان له‌سه‌ر برۆشه و پۆسته‌ره‌کان، له ڤیدیۆ و فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که‌مان باس ده‌کرێت، وه له‌سه‌ر خواستی خۆتان، چاوپێکه‌وتنتان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، دڵنیاتان ده‌که‌ین ناوتان به‌رز ڕاگرین و سوپاستان که‌ین له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێك له چاوپێکه‌وتن ته‌له‌ڤیزیۆن، ڕادیۆ، رۆژنامه و گۆڤار و ئینته‌رنێت، و له‌سه‌ر هه‌موو شانۆیه‌ك که شاری ئاشتی تیادا پێشکه‌شده‌کرێت له به‌ڕیتانیا، له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان و له کوردستان. هه‌روه‌ها ژماره‌ی بانق و خه‌رجی داراییمان کراوه ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زوی خۆتان بتوانن ته‌ماشای بکه‌ن و بکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر شێۆه‌ی خه‌رجکردنی هاوکاریه داراییه‌که‌تان، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر دڵنیابن که هاوکاری دارایی ئێوه ته‌نها و ته‌نها خه‌رج ده‌کرێت بۆ به‌ژداری کردن شانۆ له نۆتینگهیڵ که‌رنه‌ڤال، له به‌رهه‌مهێنانی شاری ئاشتی و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی شانۆ. زۆر پێویستیمان به پشتگیری ئێوه‌یه، تکایه وه‌رنه پێشه‌وه ژیان ببه‌خشن به‌م پڕۆژه‌یه که پڕه له هیوا بۆ ئێمه و نه‌وه‌کانی داهاتوو. ئێمه ده‌زانین که ئه‌م شانۆگه‌ریه ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنانی زۆر گرانه و داراییه‌کی زۆری ده‌وێت بۆ خه‌رجی، به‌ڵام باوه‌ڕیشمان هه‌یه که کاتی ئه‌وه هاتوه کوردیش به‌رهه‌مێکی بێهاوتا و نازادری پڕ چۆنایه‌تیی هه‌بێت، که ئه‌مه‌ش بێگومان به سه‌رئێشه و هه‌وڵیکی زۆره‌وه دێته ژیان، به‌رهه‌مێك که شێوازێکی نوێ بێنێته ناو فه‌رهه‌نگی شانۆی کوردی و یه‌که‌م موزیکال بێت. به‌رهه‌مێك که دوای یه‌ك هه‌فته به پێشکه‌شکردنی له‌یاد نه‌چێت و نه‌مرێت، که هه‌تاهه‌تایه له‌بیردا بمێنێت، که ببێته هۆی تازه‌کردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و بڕوا لای لاوانی کوردی تریش که بڵێن ئێمه‌ش کاری نازدارمان پێده‌کرێت. موزیکالێك که شادی و به‌خته‌وه‌ری ببه‌خشێت به گه‌لی کوردمان نه‌ك هه‌ر داماوی و باوکه‌ڕۆیی، به تایبه‌ت بۆ منداڵان، جگه له په‌روه‌رده‌گاری، جێی گاڵته و یاری و دڵشادی بێت بۆ بینه‌ران له ناوه‌وه و له ده‌روه‌وه‌ی کوردستان، وه هه‌روه‌ها ببێته هۆی دڵخۆشکه‌ری بۆ هاورێانی بیانیمان و بۆیان بسه‌ڵمێنێت که ئێمه‌ی کوردیش ده‌توانین به‌رهه‌می به‌باڵا به‌ده‌ست بێنین. شانۆگه‌ریه‌ك که ببێته ئه‌زمونێکی کاری سه‌رکوتو، که بسه‌ڵمێنێت کارکردنی پڕ له ئازار و زه‌حمه‌ت له به‌رهه‌مێكی هونه‌ری پاداشتی زۆر به‌رزی به‌دواوه‌وه‌یه، شانۆگه‌ریه‌ك که بڕوامان تازه‌بکاته‌وه که کۆڵنه‌دان گه‌ێشتنه به ئامانج و مه‌به‌ست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن کوڵتور و هونه‌ری کورد به به‌باڵاترین سه‌رکه‌وتنه‌وه. تکایه پشتگیری دارایی و سپۆنسه‌ریمان بکه‌ن به کاش، یان به چه‌ك یان ڕاسته‌وخۆ به ئینته‌رنێت دیاریه‌که‌تان بخه‌نه سه‌ر ژماره‌ی بانکی شانۆ: Halifax Shano Kurdish Arts GroupSort Code 11-07-85Account number 00843551به دڵه‌وه سوپاسی بێپایانتان ده‌که‌ین بۆ فریاکه‌وتنمان، و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ناوتان به‌رز ڕاگرین له‌به‌رده‌وامی دان به‌کاره هونه‌ریه‌کانمان بۆ په‌ره‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردن هونه‌ر و که‌ڵتوری گه‌لی کوردمان له به‌ڕیتانیا، له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان. وه هه‌ر شادبن. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی شانۆ و چالاکیه‌کان، تکایه ته‌ماشای ئه‌م سایته بکه‌ن:.www.karzanfilms.comدڵسۆزتان کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی، به‌ڕیۆه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ، وه ئه‌ندامان و ستافی شاری ئاشتی.
|