|
Karzan Krekar Sherabayani کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی |
||
|
_____________________________________________________________________________________________ |
||
|
(سوودمه‌ندی ورگرتن له هونه‌ر له‌وه‌دا نیه که لێوه‌ی فێر ده‌بین، به‌ڵکو له‌وه‌دایه که هونه‌ر ده‌مانگۆڕێته چۆن مرۆڤێك... ڕۆژه‌کانمان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، هه‌رکه‌س له ئێمه بۆ گه‌ڕان به دوای نهێنی ژیان، نهێنی ژیان له هونه‌ردایه.) ئۆسکار وایه‌ڵد
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بوونی شانۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی هونه‌ره وه‌کو به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌مان، به‌و بڕوایه‌ی که له ڕوانگه‌ی شێوه‌کاری هونه‌ری دڕاما، مۆسیقا، هه‌ڵپه‌ڕکێ، نیگارکاری، فیلمکاری و هۆنراوه‌وه ئێمه ده‌توانین ئاسناتر و باشتر له گه‌ڵ یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ست بین له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورد له به‌ڕیتانیا، له کوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهان. کارزان خه‌ونێکی دووری زۆر چاوه‌رێکراوی هێنایه ئامانج به دامه‌زراندنی رێکخراوی شانۆ ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی له مانگی شه‌ش ساڵی 2001 له له‌نده‌ن، وه تاکو ئێستاش کارزان به خێرخوازی به‌رده‌وامه له کۆریۆگراف، ده‌رهێنان، وه ماموه‌ستایی هه‌ڵپه‌رکێ، دڕاما و فیلمکاری فێرکردن. له 2001 ه‌وه شانۆ به به‌رده‌وامی و به زیره‌کی کاری کردوه بۆ پێشخستن و به‌ئه‌نجامدانی چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هونه‌ری، له‌وانه ۆرکشاپی دڕاما، پرۆژه‌ی شانۆگه‌ری، وه ۆرکشاپی هه‌ڵپه‌رکێ، مۆسیقا و فیلمکاری. شانۆ په‌یوه‌ندی زۆر به‌تینی به‌ستووه له‌گه‌ڵ کۆمونیتێکانی تری له‌نده‌ن و هاوکاری به‌رز و به‌تینی له‌گه‌ڵ کردون، بۆ نموونه گروپی هه‌ڵپه‌رکێی شانۆ به‌ژداری کردوه له گه‌لێك له ئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی قوتابخانه‌کان، کۆمونیتی و ئاهه‌نگی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، فێستیڤاڵه‌کان وه هه‌روه‌ها که‌رنه‌ڤاڵی به‌ناوبانگی نۆتینگ هیڵ، که مه‌زنترین و به‌ناوبانگترین که‌رنه‌ڤاڵه له ئه‌وروپا و له جیهان له دوای که‌رنه‌ڤاڵی به‌رازیل. شانۆ زۆر سه‌روه‌ره که تاکو ئێستا تاکه رێکخراوی هونه‌ری کورده که بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌م که‌رنه‌ڤاڵه به‌ژداری بووه و ئاهه‌نگ و هه‌ڵه‌په‌رکێی به‌ستوه و سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوانه هونه‌ر و که‌ڵتوری گه‌له‌که‌مانی ڕوخساری ملیۆنه‌ها که‌سانی بیانی و بینه‌ران کردوه. |
||
![]()
|
له 13ی حه‌وتی 2002، گروپی دڕامای شانۆ له له‌نده‌ن یه‌که‌م شانۆگه‌ری منداڵانی پێشکه‌شکرد به ناونیشانی خاڵخاڵۆکه و شای مشکان. له 15ی شه‌شی 2003 له سه‌زك پله‌ی هاوسی له‌نده‌ن، شانۆ به‌ژداری کرد له به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی په‌ناهه‌نده، له ئاهه‌نگی شه‌وی پشتگیری کردن له په‌ناهه‌نده به مۆسیقا، گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ. له مانگی هه‌شتی 2003 گروپی هه‌ڵپه‌رکێی شانۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته خۆی نواند له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شاری ئێدنبره وه هه‌روه‌ها فیلمی هه‌ڵپه‌ڕین بۆ ئازادی به‌به‌رهه‌م هێنا. هه‌مان گروپ له مانگی شه‌ش 2004 به‌ژداربوو له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شاری باس (Bath) به هه‌ڵپه‌رکێی ئازادی و خۆشه‌ویستی. شانۆ رێکخراوێکی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه و هیوای پێگه‌یاندنی ئه‌ندامه‌کانێتی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و کارکردن به ئاستێکی پڕۆفێشناڵی له بازاڕی هونه‌ری پێشکه‌وتوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ئه‌ندامانی شانۆ یه‌ك جار یان دوو جار هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کۆبونه‌ته‌وه بۆ پڕۆڤه کردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێك، چه‌ند ڕۆژێك، چه‌نده‌ها مانگ بۆ به‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هونه‌ری جیاواز. شانۆ کراوه‌یه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك (لاوترین ئه‌ندام شانۆ ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بوو) وه کراوه‌یه بۆ ئه‌ندامانی هه‌موو کۆمونیه‌ته‌کان. له 2007 ه‌وه گروپی دڕامای شانۆ، شانبه‌شان کاره‌کانی تری به‌رده‌وامه له پڕۆڤه‌کردن شانۆگه‌ری شاری ئاشتی، هیوا و ئامانج ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌رهه‌مه ببێت به یه‌که‌م موزیکالی کوردی پێشکه‌ش کرێت به ستانداردێکی به‌رزی جیهانی و به‌رهه‌مه‌که نمایشکرێت له ووڵاتانی دونیا وه هه‌روه‌ها له کوردستان. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م کاره شانۆ زۆر پێویستی به هاوکاری هه‌یه، هاوکاری دارایی و پڕۆفێشناڵی، جا تکایه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت جیاوازی سه‌ربخه‌یت، ئاشقی گۆڕانکاری و پێشکه‌و‌تنی هونه‌ریت، به‌تایبه‌ت هونه‌ری کورد و ده‌ته‌وێت شاری ئاشتی پێبگات، خۆت و خێزان و منداڵه‌کانت تامچێژی به‌رهه‌مێکی مهێژوویی بن و شانازی به‌خۆته‌وه بکه‌ی که هانده‌ری شانۆ بویت بۆ به‌ئه‌نجامدانی شانۆگه‌ریه‌کی زۆر نوێ له ناو هونه‌ری کوردا، ئه‌وا شانۆ چاوه‌روانی هیمه‌تی تۆیه، تکایه وه‌ره پێشه‌وه و به‌زوترین کات په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه. ئه‌درێس: Shano Kurdish Arts Project QMMAC - Queensland Multi-Media Arts Centre Unit 4, Blenheim Court 62 Brewery Road London N7 9NY United Kingdom |
![]()
|