|
Karzan Krekar Sherabayani کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی |
||
|
______________________________________________________________________________________________________ |
||
|
|
||
|
به درێژ‌ی ساڵان گه‌لێ مرۆڤ به‌ژداریان کرد له ۆرکشاپه‌کانی شانۆ و پڕۆژه‌کانی هه‌ڵپه‌رکێ، دڕاما و فیلمکاری، له ناویاندا گروپێکی هونه‌ردۆستی خۆبه‌ختکه‌ر مانه‌وه له ناو شانۆ و تاکو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن له‌کارکردن. سوپاس بۆ دڵسۆزیان و هه‌وڵی بێهاوتایان گڕوپی هه‌ڵپه‌رکێ و دڕامای شانۆ هه‌میشه‌یی دامه‌زرا. کۆڵنه‌ده‌رانه ئه‌م گروپه به‌رده‌وامه له کارکردن و رۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌روات له به‌رهه‌م هێنان: اا |
||
| Aryan Sherabayani | ||
|
“Shano has enriched my way to dance and gave me confidence to break those walls that even today and in London most of the Kurdish ladies are afraid and unable to face in order to go through, to dance freely like me with no shame and fear of our society’s harsh rules and conservative views for women. I have always danced from the depth of my heart and that’s what men and we Kurdish women should all do, to really feel what dancing means and what joy and freedom can dancing bring to your life.” aryansherabayani@yahoo.co.uk |
||
|
ئاریان شێره‌به‌یانی |
||
|
ئاریان له دایکبووی شاری که‌رکوکه له باشوری کوردستان. ئاریان هه‌رده‌م وویستویه‌تی خوێندن ته‌واو بکات و پاشه‌ڕۆژێکی به‌هره‌دار به‌ده‌ست بێنێت. کاتێ گه‌یشته کۆتایی هێنان به قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و زۆر نزیك بوون له ڕۆیشتن بۆ دانشگا، ئاریان ووڵاتی به‌جیهێشت به‌یه‌کجاری و له 2002 گه‌یشته به‌ڕیتانیا، و یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی کرد به شانۆ و به‌ژداری کرد له ۆڕکشاپی هه‌ڵپه‌رکێ و دڕاما وه خۆنواندن له چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هونه‌ری شانۆ. هه‌ڵپه‌رکێکاری یه‌کێکه له ئازیزترین هونه‌رکاری ئاریان چونکه هه‌ڵپه‌رکێ کردن شادی و خۆشی پێ ده‌به‌خشێت له ژیان. هه‌ر له‌سه‌رده‌می منداڵیه‌وه که ئاریان کچێکی بچووک و خنجیلانه بوو، زۆر تامه‌زرۆی فێربوونی هه‌نگاوه جیاوازه‌کانی ده‌کرد له هه‌ڵپه‌رکێی کوردی وه هه‌رگیز له‌یادی ناچێت که چه‌ند به عه‌شقه‌وه له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه هه‌ڵپه‌رکێی جۆراوجۆری ده‌کرد له زه‌ماوه‌نده‌کانی ناوچه. ئاریان ئێستا له له‌نده‌ن خوێندنی بی تی ئی سی دیپلۆمی نیشتیمانی له میدیا پرۆده‌کشن ته‌واو کردوه و ده‌یه‌وێت به‌رفراوانی بدات به په‌روه‌رده‌کاری و فێربوون وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاریان نیازی وایه بڕواته دانشگا بۆ په‌ره‌پێدان له به‌هره‌ی فیلمکاری به‌تایبه‌ت پێچانه‌وه، ئێدیت و کاری کامیرا. ( شانۆ فێریکردم که هه‌ڵپه‌رکێکاریم زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندترکه‌م وه هاوکاری کردم بۆ په‌یوه‌ستکردنی زیاتر باوه‌رهێنان به‌خۆم بۆ شکاندنی ئه‌و دیوارانه‌ی که تاکو ئه‌مرۆش له له‌نده‌ن زۆربه‌ی زۆری ژنانی کورد مه‌ترسیان هه‌یه له رووبه‌روو بونه‌وه‌یان، و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك من دیواره‌کان ببرن و به ئازادی هه‌ڵپه‌رن به‌بێ هه‌ستکردن به شه‌رم و بێ ترس له به‌نده توند و تیژه‌کانی کۆمه‌لگا کۆنسیرڤه‌تیڤه‌که‌مان و ڕوانگه‌ی ناراستی به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت. هه‌رده‌م بێ په‌یوه‌ست له ناخی دڵه‌وه هه‌ڵپه‌رکێ ده‌که‌م و هیوادارم پیاوی کورد و ئیمه‌ی ژنان به‌م شیوه هه‌موو بتوانین خۆده‌ربرین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی هه‌ست پێبکه‌ین که مانای هه‌لپه‌رکێ چیه و هه‌ڵپه‌رکێ چی شادی و ئازادیه‌ك دێنێته ژیانمان. |
||
|
April Fredrick |
||
|
singforjoy@gmail.com |
||
|
ئه‌یپرل فرێدریك ئه‌یپرل به‌هره‌ی مۆسیقای ده‌ستپێکرد به ڕاهێنان له‌سه‌ر که‌مان و به گرێدان بایه‌خی که‌سایه‌تی خۆی بۆ مۆسیقا و بواری ئه‌ده‌بی له ڕوانگای کۆرسی ئانده‌رگرادوه‌یت بۆ خوێندنی ده‌نگ – ڤۆکاڵ له نۆرسوێسترن کۆلێج له مینێسۆتا – ئه‌مریکا، وه خوێندنی ماسته‌ر و پی ئێچ دی له ڕۆیاڵ ئه‌کادیمی مۆسیقا، هه‌روه‌ها که توانی له‌وێ له‌گه‌ڵ جه‌ین هایفیڵد بخوێنێت و ڕاهینان بکات له‌گه‌ڵ ماموه‌ستایانی ده‌نگ ئیان لێدینگهام و دۆمێنیك وویله‌ر. ئه‌یپرل وانه‌ی ده‌نگ و که‌مانی داوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها وه‌ك پسپۆرێك کاری کردوه له‌گه‌ڵ ئارتیس ئێدوکه‌یشن بۆ وانه‌ی سه‌ما، مۆسیقا و دڕاما له‌گه‌ڵ خوێندکارانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی. له‌م دواییه‌دا ئه‌یپرل دکتۆرای ته‌واو کرد له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه و پشکنین ده‌رباره‌ی چون ئه‌کته‌ران و بینه‌ران یه‌كگرته ده‌بن له‌گه‌ڵ دوا گۆرانیه‌کانی ئایڤۆر گێرنه‌ی. (له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌رانی شاری ئاشتی کارده‌که‌م وه‌ك ماموستای ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریان بم له ڕاهاتن له‌گه‌ڵ ده‌نگی گۆرانی ووتنه‌وه وه یارمه‌تیان که‌م له ئه‌و بواره سه‌خته‌ی به‌ره‌وڕویان بووه‌ته‌وه له تێکه‌ڵکێش کردن هه‌مه‌کاتی گۆرانی ووتن له‌گه‌ڵ نواندن و سه‌ماکردن). |
||
| Simin Chaichi | ||
|
siimin30@yahoo.com |
||
|
سیمین چایچی سیمین دانشتوی شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ژنانی یینی کوردی، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردودا، به تایبه‌ت وه‌ك شاعیر و نووسه‌ر زۆر کاری کرد‌و، بۆ نمونه بۆیه‌که‌م جار شانۆیه‌کی مۆسیقایی – موزیکال – له شاری سنه پێشکه‌شکرد و ئه‌م شیوازی شانۆیه بو به حه‌ره‌که‌تێکی نوێ له شانۆی منداڵانی کوردی‌دا و زۆر که‌س به دوایا ڕۆیشتن. تاکو ئێستا چه‌ندین کتێب و سی دی و ئه‌نیمه‌یشن سیمین له میدیاکان بڵاوبونه‌ته‌وه به زمانی کوردی و فارسی و هه‌روه‌ها وه‌ك زنجیره‌ی دڕامای ته‌له‌ویزیۆنی بوکه‌ڵه‌ی تاران. شانۆکانی له فێستیواڵی جیهانی تاران، فێستیواڵی جیهانی منداڵانی هه‌ولێر و فێستیواڵی شانۆی کوردی سنه و سه‌قز خه‌ڵاتیان وه‌رگرتوه. ده‌قی (خاڵخاڵۆکه و شای مشکان) پێسکه‌ش کراوه له سنه، سه‌قز، له‌نده‌ن، بانه و بۆکان و (تیتیل و بیبیل) له شاره‌کانی هه‌ولێر، سنه، مه‌ریوان و بۆکان پێشکه‌شی هه‌زاران منداڵی کورد کراوه. بۆ شاری ئاشتی سیمین ده‌ڵێت: {شاری ئاشتی دوا ده‌قی منه و که له‌لای خۆم زۆر جیاوازه و به شانازیه‌وه شادم که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند کارزان کرێکار شیره‌به‌یانی وه‌ك هاونوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر وه گروپی دڕامای شانۆ کاری زۆری له‌سه‌رکراوه و بۆ یه‌که‌م جار شاری ئاشتی دێته به‌رهه‌م و له کۆتایی ساڵی 2010 له له‌نده‌ن پێشکه‌ش ده‌کرێت و هیوادارین له داهاتودا ده‌عواتی فێستیواڵی جیهانی شانۆی منداڵانی ئیسفه‌هان بکرێت}. سیمین له بواری شیعر و گۆرانی کارده‌کات و تاکو ئێستا زیاتر له 150 شیعری له لایه‌ن گۆرانی بێژانی کورده‌وه کراوه به گۆرانی). |
||
| Taro Sherabayani | ||
|
|
||
|
تارۆ شێره‌به‌یانی تارۆ له 1995 له له‌نده‌ن له‌دایك بووه، باوکی کورده و دایکی ئینگلیز. جگه له ئینگلیزی کوردی ده‌زانێت و خه‌ریکی فێربونی زمانی ئیتاڵیه. له‌م کاته‌دا له قوتابخانه‌ی راڵف ئالێن له شاری باس تارۆ جیسی ئێس ئی ده‌کات له دڕاما، مێژوو، مۆسیقا و فۆتۆگرافی. سه‌ره‌تای ئه‌کته‌رکاری تارۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1998 که به ته‌مه‌نی سێ ساڵی ڕۆڵی ڤاله‌نتین-ی بینی له دڕامای باد بڵه‌د بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی کارلتۆن له ده‌رهینانی تیم فایوه‌ڵ. دوای ئه‌مه ڕۆڵی منداڵی په‌ناهه‌نده له فیلمی سینه‌مایی په‌ناهه‌نده له ده‌رهێنانی نایجل بارکه‌ر و ڕۆڵی جیم وه‌ك کوری تیم رۆبین – ئه‌کته‌ری هۆڵیود - له فیلمی که‌ود 46 له ده‌رهێنانی مایکڵ وینته‌ربه‌تۆم. دوای سێ ساڵ خوێندن له قوتابخانه‌ی شانۆیی سته‌یجکه‌وچ، تارۆ په‌یوه‌ندی کرد به وای پی تی – گروپی هه‌رزه‌کاران شانۆی ڕۆیال له شاری باس. له 1995 تارۆ ڕۆڵی ستریت ئێرجین-ی بینی له به‌رهه‌می جه‌ی بی پریستلی ئینسپێکته‌رس کۆڵ له ده‌رهێنانی ستیڤن دۆڵدری. هه‌روه‌ها رۆڵی زه بۆی له 2006 له شانۆگه‌ری وه‌یتینگ فۆر گۆدۆت له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پیته‌رهه‌ڵ و له 2007 ڕۆڵی خزمه‌تکاری سینده‌رێلا له پانتۆمایمی سینده‌رێلا له ده‌رهێنانی جیم مۆرێل. له 2008 تارۆ ڕۆڵی ئه‌ندرو-ی بینی له شانۆگه‌ری ئه ده‌ی ئاوت له به‌رهه‌می قوتابخانه‌ی ڕاڵف ئالان و له‌هه‌مان ساڵدا تارۆ له کۆمپانیای شانۆی زێنس وه‌رگیرا و چه‌ند ڕۆڵێکی جیاوازی بینی له‌وانه ستیڤادۆر له موزیکالی تایتانیك، له 2009 جه‌نتیلمان ئۆف جه‌پان له هۆت میکادۆ و ڕه‌شان دڕه‌نك له چێس و له 2010 ڕۆڵی جۆن زه باپتیست له گۆد سپێڵ، هه‌ر چوار به‌رهه‌مه‌که له ده‌رهێنانی سکۆت ڕۆجه‌رس. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تارۆ ئه‌ندامی شانۆ بووه به‌ڵام له‌م دواییه‌دا دوور به دوور به‌هۆی گواستنه‌وه‌یان بۆ شاری باس. (زۆر شادم به به‌ژداری کردن له شاری ئاشتی وه‌ك گیتارژه‌ن و گه‌لێ دڵخۆشم به‌و ئه‌زموونه‌ی که ده‌توانم گیتار بژه‌نم له‌گه‌ڵ گروپێکی مۆسیقا). تارۆ وه‌ك ئه‌کته‌ر نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت له لایه‌ن یۆنگئنس ئه‌یجه‌نسی و روم 3. بۆ په‌ره‌پێدان کاری هونه‌ری تارۆ وانه‌ی مۆسیقا و گۆرانی وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ستی زیاتر له په‌رسه‌ندندایه بۆ خۆشه‌ویستی جیهانی فۆتۆگۆرافی. |
||
| Hardi Shaeda | ||
|
shaeda@live.co.uk |
||
|
هه‌ردی شه‌یدا |
||
|
هه‌ردی‌ده‌زانێت له کوردستانێکی دابه‌شکراو له دایك بووه، وه لای ئه‌و گرنگ نیه له کام شار چونکه کورد به‌گشتی هه‌مان شێوه ژیان بوونه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی شیرین، به‌ڵام کاتێک پرسیاری ڕێوشوێنی ڕه‌سه‌نی لێده‌کرێت، کاتێک دێته سه‌رباسی ناسنامه، هه‌ردی به شانازیه‌وه سه‌ر به‌رز ده‌کاته‌وه و سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنێت و ده‌ڵێت - من کــــــــــوردم. (یه‌که‌م تامه‌زۆری خۆشه‌ویستیم فێره خۆشه‌ویستی شیعر و هونه‌ری کردم) هه‌ردی به‌هۆی هه‌ژاری نه‌ی توانی له کوردستان بخوێنێ وه زیاتر سه‌ری خۆی قاڵ کرد بوو به کار کردن هه‌تاکو ئه‌و کاته‌ی هات بۆ ئه‌وروپا. له ساڵی 2003 هه‌ردی کوردستان جێ دێڵێت و ئێستا له وولاتی به‌ریتانیا نشته‌جێیه. له له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا، هه‌ردی ده‌ستیکرد به خوێندن زمانی ئینگلیزی، دوای ئه‌وه‌ش به‌ژداری چه‌ند شۆرت کۆرسێکی کۆمپیوته‌ری کرد، وه‌كو دیزاینی ماڵپه‌ر، (ووێبدیزاین) و (مۆنتاژ) و (گرافیك)، و شاده به‌وه‌ی بڵێت که ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی كارزان کرێکار شێره‌به‌یانی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی ووێبدیزاینی ئه‌و. له 2004 هه‌ردی په‌یوه‌ندی کرد به شانۆ و به‌ژداری کرد له گه‌ڵیان له‌گه‌لێ به‌رهه‌م هونه‌ری به‌تایبه‌ت وه‌کو هه‌ڵپه‌ركێکار، ئێستاش وه‌کو ئه‌کته‌ر خه‌ریکی پڕۆڤه‌ی شانۆگه‌ریێکه له‌ژێر ناونیشانی شاری ئاشتی و هه‌ردی ڕۆڵی خرتۆڵ ده‌بینێت – خرتۆڵ – لاوه ته‌مه‌ڵ و ڕوخۆشه‌که‌ی به‌چکه‌ی دایکۆڵ، که یه‌کێکه له ڕۆله سه‌ره‌کییه‌کان به‌رهه‌مه‌که. (من شانۆم زۆر خۆشده‌وێ. به‌ڕاستی شانۆ منی پێگه‌یان. ئه‌گه‌ر شانۆ نه‌بوایه من هه‌رگیز نه‌مده‌توانی ئێستا پێنوسم هه‌ڵگرم و ئه‌وه‌ی له دڵم دا هه‌یه وه‌کوو هۆنراوه هه‌ڵی ڕێژم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌میشه هه‌ناسه‌کانم به یادی هه‌ڵ ئه‌مژم.! ئیتر کوردستانی شیرین هه‌ر ئاوه‌دان بێت، خوێنه‌ری ئازیزیش هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ر بێت به بایۆگرافی ژیان من و هونه‌رکاری شانۆ). |
||
| Anna Maria | ||
|
genuisea@hotmail.com |
||
|
ئا‌نه مه‌ریه ئا‌نه مه‌ریه له‌دایکبووی ئیتاڵیایه و هه‌ر له‌وێ په‌روه‌رده‌گاری کردوه له‌بیسپۆك جلوبه‌رگ دروستکردن. له کۆتایی خۆێندندا ماموه‌ستاکه‌یان داوای کرد که هه‌ر یه‌ك جلوبه‌رگ دڕوست بکه‌ن بۆ مێژوی فاشن و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌نگاوی ئا‌نه بوو بۆ کارکردن له‌سه‌ر جلوبه‌رگی مێژو‌یی. خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌رکاری بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئا‌نه بایه‌خ بدات به دوورین به ماشین و به ده‌ست و دروستکردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت که له هه‌ندێك دوکانی ناوداری ڕۆما ده‌فرۆشترا. دوای چه‌ند ساڵێك بۆی هه‌ڵکه‌وت که به‌ژداری بکات له کۆرسێکی جلوبه‌رگی شانۆیی له شاری ڤینیسیا که بووه هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌که‌ی زۆر په‌ره‌پێبدات و فێربێت جلوبه‌رگی جوانتر و به‌نرختر بدورێت. دوای ئه‌مه له ڤینیسیا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی جلوبه‌رگی نیکۆلاو کاری کرد، ناوه‌ندیه‌ك که جلوبه‌رگ ده‌دورێت بۆ شانۆی فێنیچێ و بۆ فیلم. ذوای ئه‌مه ئا‌نه کاری کرد له ناوچه‌که له چه‌نده‌ها فیلم، له‌وانه (زه وینگس ۆف زه ده‌ف و ئین له‌ڤ ئاند وۆڕ) که بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیزاینه‌ر ساندی پاوێل و پێنی رۆز بناسێت. له 1999 ئا‌نه گواسیته‌وه بۆ له‌نده‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك کاری جلوبه‌رگی بوکانی ده‌کرد، به‌ڵام بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانی، چه‌نده‌ها کۆرسی خوێند له کۆلیجی له‌نده‌ن بۆ فاشن وه له وێمبڵدن سکوڵ ۆف ئارت له دوورمان و بڕین و دروستکردنی جلوبه‌رگی مێژو‌یی. له مانگی یه‌ك 2000 ئا‌نه ده‌ستیکرد به‌کار له به‌شی جلوبه‌رگ له ڕۆیاڵ ئۆپێراهاوسی له‌نده‌ن و فێری دروستکردن جلوبه‌رگی سه‌مای بالێ بوو. ئا‌نه ئێستا پلانی هه‌یه کۆمپانیای جلوبه‌رگ سه‌ربخۆ دامه‌زرێنێت. ئا‌نه ده‌ڵێت، (شاری ئاشتی یه‌که‌م کارمه له‌گه‌ڵ شانۆ و هیوادارم زۆر کاری تر بکه‌ین به‌یه‌که‌وه). |
||
| Truska Sherabayani | ||
|
|
||
|
تروسکه شێره‌به‌یانی |
||
|
به باوه‌ڕی تروسکه شانۆ ناوه‌ندیه‌که که مرۆڤ ده‌توانێت ڕاسگۆیی که‌سایه‌تی خۆی تیادا بنوێنی و هه‌ست بکات به ئازادی و رزگاربوون له ئه‌و هه‌موو به‌ند و بالۆره توند و تیژه‌ی که کۆمه‌لگای کورد به‌کاری دێنێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت. ئه‌م هه‌سته به‌ده‌ست دێت به به‌ژداری کردن له ۆڕکشاپی دڕاما، هه‌ڵپه‌رکێ، یا بینینی ڕۆڵ، یاخود ته‌نها به ئاماده‌بوون و هاوکاری کردن ستافی شانۆ بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری. شانۆ بۆ تروسکه یه‌کێکه له گرینگ‌ترین شووێنه‌واره‌کانی ژیانی و هه‌تا هه‌تا هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌مێنێت. (شانۆ که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر نازدار و شادی هه‌یه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وو هه‌ینیان زه‌رده‌خه‌نه به رووم دابێت چونکه ده‌زانم ئه‌و ڕۆژه ده‌ڕۆم بۆ شانۆ. به‌ڵی من له‌ڕاده به‌ده‌ر شانۆم خۆشده‌وێت، و هیواشم ئه‌وه‌یه له ڕێگای کاره هونه‌ریه‌کانمه‌وه بتوانم ئه‌م زرده‌خه‌نه‌ی شادی و ئازادیه‌ی خۆم بگه‌ینمه زۆربه‌ی ژنانی کورد). تروسکه شێره‌به‌یانی ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵه و له‌دایك بووی که‌رکوکی کوردستانه. ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژێت و له پله‌ی سێی دانشگا ده‌خوێنێت بۆ مانه‌جه‌ری هێڵی ئاسمانی و فرۆکه‌خانه. دوای ته‌واوکردن خوێندنی گه‌شت و گوزاری له کۆلیج بایه‌خی تروسکه بۆ گه‌ڕان و فێربوون ده‌رباره‌ی جیهان زۆر په‌ره‌یسه‌ند، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه که تروسکه به‌رده‌وامه له خوێندنی دانشگا بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی زانیاری و ڕۆشنبیری خۆی به‌رانبه‌ر به جیهان. له پاشه‌ڕۆژدا هیواداره له فرۆکه‌خانه ده‌ستبه‌کار بێت و بتوانێت گه‌شتی چه‌ندان ووڵات بکات. هه‌روه‌ها تروسکه به‌ژداری کردوه له گه‌لێ کورته کۆرسی جیاواز له له‌نده‌ن، وه فێربوونی دیجیتاڵ فۆتۆگرافی به ئازیزترینیان ده‌ناسێت. تروسکه ئاره‌زو ده‌کات له گه‌شتکردن، په‌رتووك خوێندنه‌وه، مه‌له‌وانی و ووێنه‌گرتن، زۆر زۆر ووێنه‌گرتن. تروسکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی کرد به شانۆ، و وه‌کو ئه‌کته‌ر و هه‌ڵپه‌رکێکار به‌ژداری گه‌لێ به‌رهه‌می کردوه له ئاهه‌نگه‌کان، فێستیڤاڵه‌کان، وه گه‌وره‌ترین به‌ده‌ستهاتی تاکو ئه‌مرۆ له شانۆ ئه‌وه‌بو که توانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی ببینێ له شانۆگه‌ری خاڵخاڵۆکه و شای مشکان. ( زۆر به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی که ئه‌ندامی شانۆم و گه‌لێکیش شادمانم ده‌رباره‌ی شانۆگه‌ریه نۆیه‌که‌مان، شاری ئاشتی که له‌م کاته‌دا پرۆڤه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ین. دڵنیام ئه‌م کاره سه‌رکه‌وتوانه جێی سه‌رسورمان ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له شێواز و ستایه‌ڵی دڕاما و شانۆگه‌ری کوردی. له شاری ئاشتی من رۆڵی دارله‌ڕو ده‌بینم و هه‌روه‌ها رۆڵی مشکه چکۆله‌ی شای جیهان). |
||
| Shaiwan Jabar | ||
|
shaywan@hotmail.com
|
||
|
شایوان جه‌بار شایوان دڕه‌مژه‌ن و پێرکه‌شنیستێکی خاوه‌ن ئه‌زمونێ زۆر به‌هره‌داره، و به‌ژداری کردوه له چه‌نده‌ها بوار و نمایشکردن له کوردستان و له به‌ڕیتانیا. شه‌یوان ئامێری جیاواز ده‌ژه‌نێت له‌وانه وه‌ك زه‌رب، ده‌ف، ته‌پڵ و خۆشگوزه‌رانه به ژه‌نین ئامێری پێرکه‌شنیستی ڕۆژاوایی. (له‌یادتت نه‌چێت که دڕه‌م گۆڕانکاریه‌کی زۆرده‌کات و ستایه‌ڵیکی تایبه‌ت دابین ده‌کات له بواری مۆزیك و نواندن. چونکه دڕه‌مژه‌ن بڕبڕه‌ی زۆربه‌ی زۆری گروپی مۆسیقاکانه، ئه‌مه وا ده‌کات که مۆسیقا ژه‌نانی تر په‌یوست بن به‌سه‌ریه‌وه بۆ دابین کردنی بیتێکی به‌هێز که بتوانێت گشتی ئاوازی گۆرانیه‌که به‌خۆه بگرێت. دڕه‌مژه‌نێك که له‌ده‌ره‌وه‌ی بیت بێت یان تێمپۆ، گشتی گروپه‌که به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات). ئه‌ندامیه‌تی دڕه‌مژه‌نێکی شاره‌زای وه‌ك شایوان له گروپی مۆسیقای ئاوازی وون، بوه‌ته هۆی دارشتن ستایه‌ڵێکی جیاواز و نمایش‌کردنی سه‌رکه‌وتو بۆ گروپه‌که. (زۆر تماجیژم ده‌رباره‌ی تێکه‌ڵ بوونم له‌گه‌ڵ شانۆ پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی و له‌گه‌ڵ تیمی مۆسیقای شانۆ بۆ ژه‌نین دره‌مه‌کانم به په‌نجه ناسك و درێژه‌کانم له نمایشکردن شاری ئاشتی به دارشتن ده‌نگ و ئاوازێکی سه‌رسورمێنه‌ر و خه‌یاڵی. |
||
| Rebwar Saed | ||
|
Rebwar was Born in
1962 in the city of Suleimany in Baban province - Kurdistan (Iraq). He
finished his education in Fine Art in 1994/97 and his
rebwarsaed@hotmail.com |
||
|
ڕیبوار سه‌عید ڕیبوار له‌دایکبوی 1962وه له شاری سلێمانی ناوچه‌ی بابانی کوردستان. خوێندن په‌روه‌رده‌گاری له هونه‌ری جوانکاری {فاین ارت} له 1997 ته‌واوکردوه و له 1999 ماسته‌ری له هونه‌ری جوانکاری به‌ده‌ستهێناوه له دانشگای میدڵسێکس له له‌نده‌ن. له 2009وه ڕێبوار خوێندنی باڵا ده‌کات وه‌ك دکتۆر له هونه‌ری جوانکاری له هه‌مان دانشگا. گه‌ڕان و ڵیکۆڵینه‌وه‌که‌ی ڕێبوار ده‌رباره‌ی کارمه‌ندی هونه‌ری سه‌رده‌می ئه‌وروۆپیه له‌سه‌ر هونه‌ری سه‌رده‌می کوردی. (له ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردودا کارگه‌ریه‌کی که‌ڵتوری و ڕامیاری نوێ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانمه‌وه دیارده‌یه و به‌رده‌وام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بواره ڕامیاریه‌ی که منی تیادا په‌روه‌رده‌بووم له کاره‌کانم ڕاستوه‌خۆ ده‌بینرێن، بوارێك که بریتیه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، چه‌وسانه‌وه و مه‌ینه‌تیه‌تی میلله‌ته‌که‌م. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کارکردن له ئه‌وروپا هاوکاریم کردوه له‌گه‌ڵ گه‌لێك هونه‌رمه‌ندانی تر، هه‌روه‌ها هۆنراوه‌بێژ، شانۆگه‌ری و چیرۆکبێژان. ڕۆڵی ئافره‌ت له پێش داهاتی ئیسلام گه‌لێ به باڵاتر بوو، له کۆمه‌ڵگای كۆندا دایك ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له ناو خێزان، ژنان چالاکانه شان به شان پیاوان به‌ژداری کار بوون له‌ناوکێلگه و بڕیاردان له ده‌ستی پیاو وه هه‌روه‌ها ژن بوو. به‌هۆی په‌روه‌رده‌بوونم له کۆمه‌ڵگایه‌کی باو‌کسالاری دوای پالاماردان و داگیرکردنی کوردستان له لایه‌ن ئیسلامه‌وه، هه‌رده‌م هه‌وڵی ره‌تدانه‌وه‌ی جیاوازیم کردوه له نێوان نێر و مێ {جه‌نده‌ر} له ناوشێۆه‌کاریه هونه‌ریکانمدا. تامچیژیم به شێوه‌کاری و هونه‌رکاری کۆمه‌لگا دێرینه‌کانی پێش داهاتی ئیسلام که نموونه‌یان هه‌ن له مۆزه‌خانه‌ی کوردستان، وه هه‌وڵم ئه‌وه‌یه بینه‌ر تێروانین خۆی بگۆڕێت به‌رانبه‌ر نێر و مێ و بتاونێت پیاو یه‌کسان ببینێت له‌گه‌ڵ ژن). کاره نوێیه‌کانی ڕێبوار له بواری سێرامیك په‌ره‌پێدان به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و زیاتر وه‌ك نه‌خش {ڕیلیف} به‌ده‌رده‌که‌ون وه‌ك له‌وه‌ی شێوه‌کاری بێت له قوره‌سور. هێڵه‌کان قوڵایی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و نیگارکاریه‌که‌ی زۆر پێگه‌یشتوتره. (هێڵه‌کان مانایه‌کی تایبه‌ت ده‌به‌خشن به من چونکه هه‌ر له کاتی منداڵیمه‌وه به هۆی هێڵه‌وه تیگه‌یشتم که سنوره‌کانی ووڵاته‌که‌م داگیرکراون. له تابلۆکانم ئه‌و سنورانه ده‌ستنیشان ده‌که‌م و په‌یوه‌ستم له‌سه‌ر به‌کارهێنانیان بۆ یه‌کخستنی شێوه‌کاری خۆم. بۆ من زۆر گرنگه هێڵی نه‌پچراو ببینم و له هه‌موو تابلۆکانم چاو و ده‌ست دووباره‌بونه‌ته‌وه چونکه ناخی بوونه‌کان {فیگه‌ر} بۆ بیناران ده‌رده‌برن. هه‌ندێك له شێوه‌کان دروستبووی هێڵی راستن، ئه‌وانیتر هێڵی چه‌ماو بۆ به‌ده‌ستهێنانی په‌رپێچدانه‌وه و هه‌ندێك له چه‌ماوه‌کان له‌ڕاده‌به‌ده‌رن بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین دیارده. له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌کان له سه‌ر کاغه‌زه‌وه بۆ میدیای دیجیتاڵ و بۆ سه‌ر قوره‌سور هه‌وڵم داوه هێله‌کان به هه‌مان شیوه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵکو به زیاتر ئازادی و ناسکیه‌وه بیانخه‌مه ڕوو. له‌م کارانه سێکس {جه‌نده‌ر} ڕوون نیه و ڕه‌نگی ناره‌سه‌نم به‌کارنه‌هێناوه، به‌ڵکو ڕه‌نگی سروشتی و زه‌مینی. ڕه‌نگی قوره‌که {کله‌ی} کاریگه‌ره به که‌ڵتوری کۆنی میزۆپۆتامیا. پڕۆسه‌که له هێڵکاریه‌وه ده‌ڕوات بۆ دیجیتاڵ ڤیدیۆ و دوای ئه‌وه‌ش چاپ {پرینت} وه له چاپه‌وه بۆ نیگارکاری و له‌وێشه‌وه بۆ قووڕ. ئه‌م پرۆسه و گۆڕانکاریه به ئه‌نجامدێت به شێوه‌یه‌ی په‌یکه‌ری سێ لایه‌نی {D3}. ئیستاش ده‌رباره‌ی تێکه‌ڵبونم له‌گه‌ڵ شانۆ، زۆر تامچێژی به‌رهه‌می شانۆگه‌ری شاری ئاشتی ده‌که‌م و گه‌لێك شادم که ئه‌ندامێکم له تیمه‌که بو دیزاینکردن دیکۆری شانۆگه‌ریه‌که که په‌یوه‌سته له‌سه‌ر نیگاری گوندێكی فه‌نته‌زی له خه‌ونی مندا و له دونیایه‌کی خه‌یاڵی {ماجیك}. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕنگ و تێکسته‌رم به‌کارهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگادانه‌وی دوو گوندی ووڵاتمی تیادا به‌ده‌رکه‌وێت. گوندی فه‌نته‌زی ئه‌و شوێنه‌یه که به منداڵی هه‌رده‌م ئاره‌زوم ده‌کرد ڕاکه‌مه ناوی کاتێك خواستم بوو دوورکه‌ومه‌وه له ژیانی رۆژانه‌ی کوردستان. له دیمه‌نی یه‌كی شاری ئاشتی نیگاری ڕه‌نگاوڕه‌نگ و گه‌ش به‌کاردێنم بۆ نواندنی خۆشی له کاتی ژیان شادی له چیرۆکه‌که‌دا، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی کاڵ و بۆر به‌کاردێنم له دیمه‌نی سێ که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌و کاته خه‌مبارانه‌وه‌ی که له گوندی خه‌یاڵی ناو بیرمدا ده‌یانبیم، وه ئه‌و کاته ناخۆشانه‌ی که به‌شێکه له ژیانم و له‌کاره‌کانیشم دیارده‌ن. دیکۆری دیمه‌نی دوو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌شی شێوه‌کاری و دونیایه‌کی خه‌یاڵیه به هه‌موو فه‌نته‌زی و نازادری نواندنی کاره‌کانم له شاری ئاشتی).
|
||
| Robin Shek | ||
|
Robin is a tv and video producer, director and cameraman. He has travelled the world filming and has worked on many adventure travel documentaries for television such as Long Way Down with Ewan McGregor and the By Any Means for the BBC. Robin enjoys the challenges that all documentary filmmaking presents and is experienced in constructing and developing the storyline of each project. Robin is originally from Scotland but has lived and worked in London for almost 10 years. He also runs his own production company called Brave Spark Media. Robin, along with Ronny, has been filming and directing the documentary One Man Show which follows Karzan’s progress in putting on City of Peace. “I wanted to be part of the documentary team as I believe this will be a historic project and want to support Karzan and City of peace team by doing this film.” robinshek@gmail.com
|
||
|
ڕۆبین شێك ڕۆبین پرۆدیسۆری ڤیدیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و کامیرامان. بۆ فیلمکاری گه‌شتی جیهانی کردوه و کاری کردوه له چه‌نده‌ها فیلمی دۆکومێنته‌ری ده‌رباره‌ی گه‌شتی جه‌ربه‌زه‌یی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆن، له‌وانه وه‌ك ڕێگای دوور به‌ره‌وخوار له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ری هۆلیود ئیوان مـه‌گرێگه‌ر وه فیلمی به هه‌ر ئامرازێك بێت بۆ بی بی سی. ڕۆبین خۆشبه‌خته به به‌ره‌وڕوو بوون له ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه‌ی که فیلمی دۆکومێنته‌ری دێنێته ژیانی و پسپۆڕه له پێکهێنان و پێچانه‌وه‌ی بیرۆکه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك. ڕۆبین له ڕه‌سه‌ن خه‌ڵکی سکۆتڵه‌ندایه به‌ڵام له له‌نده‌ن ژیاوه و کاری کردوه بۆ ماوه‌ی ده ساڵ. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای فیلمکاری خۆشی ده‌کات به ناونیشان بره‌یڤ سپارك میدیا. ڕۆبین شانبه‌شان ڕۆنی کامیرامانی و ده‌رهێنان فیلمی دۆکومێنته‌ری نمایش تاکه که‌سی ده‌کات ده‌رباره‌ی کارزان و پرۆسه‌ی هه‌وڵدانی بۆ به‌رهه‌مهێنان شاری ئاشتی. (داخوازبووم به‌ژداری له تیمی فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که بکه‌م چونکه باوه‌رم وایه ئه‌مه ده‌بێت به پڕۆژه‌یه‌کی مێژوویی و ده‌مه‌وێت هاوکاری کارزان و تیمی شاری ئاشتی بکه‌م به دروستکردن ئه‌م فیلمه). |
||
| Sarwat Koyi | ||
|
sarwat_koyi@yahoo.co.uk |
||
|
سه‌روه‌ت کۆیی هونه‌رمه‌ند سه‌روه‌ت کۆیی له/7/1 1974 له شاری شاهره‌بان له دایك بوه له باشوری کوردستان، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له کۆیه ته‌واو کردوه و پاشان له هه‌ولێر به‌شی زمانی کوردی له کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ته‌واو کردوه، سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی میوزیك له ساڵی 1987 بوو له سه‌ر ده‌ستی مامۆستای گه‌وره‌ی کورد سه‌ردار ئه‌حمه‌د، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ تیپی میوزیکی حاجی قادر کاری کردوه، پاشان له ساڵی 1989 به چه‌ند کارێکی هونه‌ری له‌گه‌ڵ تیپی میوزیکی باواجی کۆیه کاری کردوه وئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی ئه‌و تیپه بووه تا ساڵی 1999. سه‌روه‌ت ئه‌ندامێکی چالاکی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی یه‌کگرتووی کوردستان بووه له ساڵی 1995 تا 1999 ،هه‌روه‌ها مامۆستای میوزیك بوه له کۆمه‌ڵه‌ی منداڵپارێزانی کوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ 1997،1998،1999. له ماوه‌ی خوێندنی زانکۆ له هه‌ولێر کاری له‌گه‌ڵ تیپی میوزیکی (زیر و به‌م) و تیپی میوزیکی (زانکۆ)ی کردوا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ 1993 تا 1997. سه‌روه‌ت که‌مان ژه‌نێکی ئه‌کادیمیه و ئاوازدانه‌رێکی به توانایه، زیاتر له 30 ئاوازی له ته‌له‌فزیۆنه‌کان بڵاوبۆته‌وه. له ساڵی 2000 سه‌روه‌ت ڕووی کردۆته ووڵاتی به‌ریتانیا و ئێستا له له‌نده‌ن نیشته‌جێیه. له ساڵی 2005 ئه‌دڤانسی له میوزیکی فۆلکلۆر وه‌رگرتوه له کۆلیژی لیدز، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ گروپی سه‌مفۆنیای کۆلیژی میوزیکی لیدز کاری کردوه. سه‌روه‌ت کاری له‌گه‌ڵ زۆر له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌کانی کورد دا کردوه و ئێستاش لێپرسراوی گروپی میوزیکی (ئاوازی وون)ه له به‌ریتانیا . جگه له ئامێری که‌مان، چه‌ند ئامێرێکی تریش ئه‌ژه‌نێت وه‌ك (چه‌لۆ، عود، کیبۆرد)، وه شاره‌زایه‌کی باشی هه‌یه له کاری ستۆدیۆ و تۆمارکردن. سه‌روه‌ت شاره‌زایه‌کی باشی هه‌یه له چه‌ند ستایلێکی جیاوازی میوزیك (فۆلکلۆر، ئه‌ره‌بێسك، کلاسیك، پۆپ)، هه‌مو توانا و به‌هره و حه‌زه‌کانی خۆی له‌م ستایلانه ئه‌دۆزێته‌وه و کاری دابه‌ش کردنی بۆ زۆر هونه‌رمه‌ندان کردوه و خزمه‌تێکی فراوانی میوزیکی کوردی کردوه. (میله‌ته‌که‌م زۆر بێبه‌شه له کاری شانۆیی به شێوه‌ی موزیکاڵ، به ئه‌رکم زانی هه‌موو توانایه‌کی خۆم بخه‌مه گه‌ڕ بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ شانۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به شێوه‌یه‌کی زیندویی گۆرانی به ئاوازی تازه و ئاماده‌کردنی میوزیك له کاتی ئاکت کردنی ئه‌کته‌ره‌کان و دابه‌شکردنی بۆ دابڕێژرێت، تا وه‌کوو ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان بتوانین شانۆگه‌ری کوردی به شێوه‌ی میوزیکاڵ پێشکه‌ش بکه‌ین). |
||
| Tomas Gisby | ||
|
tomasgisby@googlemail.com |
||
|
تۆماس گیزبی تۆماس کۆمپۆزه‌ره، دیزاینه‌ری ده‌نگه، ئه‌کته‌ره، و ته‌کنه‌ڵۆجیستی مۆسیقایه. وه‌ك شاره‌زایه‌کی ژه‌نه‌ری ئامێری جیاواز ، تۆماس له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرپ مۆسیقای ژه‌نیوه له‌ساڵانه‌ی ڕابردودا، هه‌روه‌ها له نمایشه‌کانی ڕۆنی سکۆت له 100 کڵه‌ب، و زۆریش نابێت نواندنی کردوه وه‌ك ئه‌له‌کترۆنی زیندوو {لایف ئه‌لێکترۆنیك} له‌گه‌ڵ ئێلیژیان کوارتێت له فێستیڤاڵی ڤان ڤلاندێرین مێچ له به‌لجیکا. وه‌ك هاوبه‌ش کۆمپۆزه‌ر و دیزاینی ساوند له‌گه‌ڵ تیمی ئێکس ئانیمۆ پرۆده‌کشن کاریکردوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندان کۆمپانیای شانۆ و له پرۆده‌کشنی جیاواز به‌ژداربوه به وه‌رگرتنی پێناسی خه‌ڵاتی وه‌ك {گلۆریه‌سلی ویه‌رد} – و سکۆتسمان بۆ به‌رهه‌می {جێرمینه‌یته‌ر}ی ئه‌سه‌مبلی رووم له 2003، له‌م دواییه‌شدا بۆ {ف م}ی که‌ناڵی 4. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا تۆماس به سه‌رقاڵیه‌وه کارده‌کات له کۆمپانیای شانۆی لێز ئێنفانتس تێریبیلێس، و یارمه‌تی ڕیکخستن و ڕاپه‌ڕاندنی گروپه‌که ده‌دات. ( زۆر شادمانم به‌وه‌ی شانۆ یه‌کێك له مۆسیقاکانی من به‌کاردێنێت بۆ شانۆگه‌ریه‌که‌یان – شاری ئاشتی). |
||
| Clair Childs | ||
|
|
||
|
کلێر چایه‌ڵدس کلێر خوێندنی ماتماتیکی ته‌واوکرد له دانشگای ئۆکسفۆرد، پاش ئه‌وه ده‌ستیکرد به کارکردن وه‌ك ته‌کنیشن و دیزاینه‌ری چراوڕۆشنایی. له چه‌نده‌ها به‌رهه‌می شانۆیی کاری کردوه له گه‌لێ شانۆی جیاواز. له‌م ماوه‌ی دوایدا دیزاینی چراوڕۆشنایی کردوه بۆ (ماگنیفیسێنس) له هامپتن کۆرت پالاس، و (رێکخستنی پێڵاو) له شانۆی کۆك تاڤێرن وه له شانۆی 503. کلێر ئه‌ندامی هونه‌ریه له شانۆی 6 وه دیزاینی چراوڕۆشنایی کردوه بۆیان بۆ به‌رهه‌می (ده‌بڵ) و (بیۆند تێره‌پی) له شانۆی وایت بێر و هێن و شانۆی چکینس. کلێر دیزاینی چراوڕۆشنایی کرد بۆ (هێنری پێنجه‌م) له تڕه‌فاڵگه‌ر ستودیۆس و شانۆی ڕوستاڤێلی له تیبلیسی وه هه‌روه‌ها بۆ (ڕۆمیۆ و جولێت) له ناوه‌ندی هونه‌ری مێترۆپۆلیتان له تۆکیۆ. هه‌روه‌ها کلێر یارمه‌تیده‌ری دیزاینی چراوڕۆشنایی بوو له موزیکالی (کره‌یزی فۆر ی‌و) له له‌نده‌ن په‌ڵادیۆم وه بۆ (لابه‌وه‌ێم) له شانۆی سۆهۆ. وه‌ك ته‌کنیشن کاری کردوه له رۆیاڵ فێستیڤاڵ هۆڵ، له باربیکان و ترافاڵگه‌ر ستودیۆس. (شاری ئاشتی) یه‌که‌م کاری کلێره له‌گه‌ڵ شانۆ. |
||
|
|
||
|
Tashan Sherabayani |
||
|
tashanrosie@yahoo.co.uk |
||
|
تاشان شێره‌به‌یانی تاشان ته‌مه‌نی 13 ساڵه و له شاری باس ده‌ژێت و هۆبی زۆر جیاوازی هه‌یه وه‌ك شانۆ، مۆسیقا، شێوه‌کاری و وه‌رزش. تاشان خۆشه‌ویستیه‌کی تایبه‌تی بۆ کاری دڕاما هه‌یه و ئه‌م بایخدانه‌شی به‌هۆی کاریگه‌ری باوکیه‌وه‌یه، کارزان شێره‌به‌یانی ده‌رهینه‌ری شاری ئاشتی. تاکو ئێستا تاشان له چه‌نده‌ها نمایش شانۆیی ڕۆڵی بینیوه، له‌وانه سینده‌رێلا و زه ویند ئین زه ویله‌وس. تاشان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ خۆێندی له قوتابخانه‌ی شانۆیی سته‌یجکه‌وچ بۆ فێربوونی گۆرانی، سه‌ما و نواندن و دوای به‌ژداری کردن له چه‌نده‌ها به‌رهه‌م شانۆیی له‌گه‌ڵیان، تاشان په‌یوه‌ندی کرد به خوێندنگای وای پی تی – شانۆی هه‌رزه‌کاران و تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه له‌وێ. (وانه‌ی گۆرانی و سه‌مامان نیه لێره به‌ڵکو ته‌نها نواندن ئه‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وای پی تی زۆر یارمه‌تیدام بۆ ئه‌وه‌ی ببم به ئه‌کته‌رێکی گه‌لێك باشتر). له‌م دواییه‌دا تاشان وه‌رگیرا له گروپی شانۆی زێنس که به‌رهه‌مه‌کانیان زۆربه‌ی موزیکالن، کاری دڕاما، سه‌ما و گۆرانی. تاشان زۆر دڵخۆشه که ئه‌ندامێکه له گروپی زێنس چونکه به‌رهه‌مه‌کانیان نمایش‌کردنی زۆر به باڵا و سه‌رکه‌وتون. هه‌روه‌ها تاشان ئامێری پیانۆ و فلوت ده‌ژه‌نێت و وه‌ك مۆسیقاژه‌ن به‌ژداره له تیمی شاری ئاشتی به ژه‌نینی فلوت. (زۆر شادم که باوکم داوای لێکردم بۆ ئه‌م کاره چونکه زۆر ئاره‌زووی به‌ژداری کردن و کارکردنم هه‌بوو له‌م موزیکاله، و چاوم له ڕێه بۆ نمایش کردنه‌کان). تاشان وه‌ك ئه‌کته‌ر نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت له لایه‌ن یه‌نگنس ئه‌یجه‌نسی بۆ ئه‌کته‌ران و هه‌روه‌ها ڕوم 3. |
||
| Anita Rajkumar | ||
|
anita863@hotmail.com |
||
|
ئانیته راجکومار ئانیته سێت دیزاینه‌ر و دروستکه‌ره و سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌می شانۆ ده‌کات له نمایشکردن شاری ئاشتی. ئانیته له ڕابردودا له بواری دیکۆر و سێت کاری کردوه له شانۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن، و له کورته فیلم و گه‌لێك خۆشبه‌خته به به‌ژداری کردن له پڕۆژه‌ی جیاواز، سه‌رسوورمێنه‌ر و خه‌یاڵی. ئانیته به په‌رۆشه‌وه هیوای وایه که بتوانێت به‌هره‌یی کاره‌که‌ی په‌ره‌پێبدات له بواری نوێی به‌رهه‌می نمایشکردندا و به دڵه‌وه ده‌ڕوانێته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێداویستیه هونه‌ریه‌کانی موزیکالی ڕه‌نگاوڕه‌نگی شاری ئاشتی و هه‌روه‌ها ئاشنابوون و په‌یداکردن شاره‌زاییه‌کی نوێ ده‌رباره‌ی که‌ڵتور و هونه‌ری کورد. |
||
| Marcin Gulbicki | ||
|
marcin@photographymg.co.uk |
||
|
مارسین گولبیچکی مارسین له شاری گدانسك – پۆلۆنیا - له دایك بووه - هه‌مان شاری سه‌رهه‌ڵدانی هێزی سۆلیدارنوش. به‌هۆی ناله‌باری ژیان و سه‌ختی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتایه‌کان، مارسین له‌گه‌ڵ دایك و باوکی ووڵاتیان جێهێشت، له له‌نده‌ن جێ‌نشین بوون و مارسین زۆربه‌ی ژیانی له‌م شاره به‌سه‌ر بردوه. پێش ده‌ستپێکردن به کاری فۆتۆگرافی، مارسین خۆشگوزه‌ران بوو به‌کارکردن له ناوجه‌رگه‌ی شاری له‌نده‌ن له گه‌ڵ چه‌نده‌ها بانکی بازرگانی ئه‌مریکی. دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌زمه‌ی ئابوری ساڵی 2009 مارسین بێکاره بوو، بریاری دا که له بواری کارکردن ژیان پاره و بازرگانی دوورکه‌وێته‌وه و ده‌ستی دایه به‌هره‌ی فۆتۆجۆرناڵیست و فۆتۆگرافی دۆکومێنته‌ری. مارسین ئه‌ندامه له ناشناڵ یونیه‌نی ڕۆژنامه‌گه‌ران و خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ماسته‌ر فۆتگرافی دۆکومێنته‌ری بخوێنێت له له‌نده‌ن کۆلیج ئۆف کۆمیونیکه‌یشن. (من ووێنه‌ی گروپی دڕامای شانۆ ده‌گرم له سه‌ره‌تای پڕۆڤه‌وه تاکو کۆتایی به‌رهه‌مهێنانی شاری ئاشتی. ئه‌م پرۆسه‌یه تاکو ئێستا زۆر دڵڕفێنه‌ر بووه. تێڕوانین و ووێنه‌گرتن به‌ره‌وپێشوه چوون، هه‌ستی شادی و ئه‌رك و بارگرانی له‌دایك بوونی سکریپتێك له کاتی پڕۆڤه و پێگه‌یاندنی دیمه‌نه‌کان که چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی به‌هره‌دار له ناوجه‌رگه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، ده‌بێته هۆی پێشکه‌شکردنی بوارێکی زۆر به‌نرخ بۆ چیرۆکی فۆتۆگرافی و منیش هیوادارم له ڕوانگه‌ی ووێنه‌کانمه‌وه بتوانم هه‌ست و هێزی ئه‌کته‌ره‌کان بخه‌مه ڕوو). |
||
| Maria Sherabayani | ||
![]() Maria was born in Kirkuk city in south Kurdistan. Back home she made it to finish primary and secondary school but did not go to university because she left for the UK and now lives in London. Maria always wanted to carry on with her studies and going to University was her dream. She is very glad to continue her education in the UK and is actually studying Childcare because she very much enjoys working with children. She is determined to make it to University and sooner or later she will. Maria also would like to do a course in Beauty & Make Up since she is very interested in the world of drama & media. Since her arrival in London in 2006, Maria joined Shano taking part in several dances performing in various festivals and in Noting Hill Carnivals. Maria is also taking part in Shano’s drama production City of Peace, the stage play musical and she endorses the roles of the Lion-Sun and the Buttercup-Flower. “Dancing is one of my favourite activities, even when I am at home and I play the music, I dance alone because dancing and music make me feel very happy.” Maria would like travel to different countries and would like to get knowledge about other people’s culture, religion and languages. Maria is very glad to be in Shano because she considers Shano an important school for her to learn and explore so many things about drama and dance and she loves to take part in various drama productions and very much hopes to go abroad to perform in several countries in the future. Maria is truly excited about Shano’s new play City of Peace, “We are working extremely hard to put this show together and I have no doubts, not only it will be a new and a different style that is not seen before in any Kurdish theatre productions, but I am also sure that City of Peace is going to be absolutely amazing and I am very proud as a person and as a Kurd that we too can prove we can achieve and produce high quality standard shows and can create great things like everyone else.” mariakurkuke@yahoo.co.uk |
||
|
ماریا شێره‌به‌یانی ماریا له دایکبووی شاری که‌رکوکه له باشوری کوردستان. له ووڵات خوێندن سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو کردوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشته دانشگا چونکه گه‌شتی کرد بۆ به‌ڕیتانیا و ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژێت. ماریا هه‌رده‌م ویستویه‌تی به‌رده‌وامی به خوێندن بدات و گه‌یشتن به دانشگا خه‌ونی ئه‌وه. زۆر شاده به به‌رده‌وای بوون له خۆ په‌روه‌رده‌کردن له به‌ڕیتانیا و له‌م کاته‌دا خوێندنی چاودێری منداڵ ده‌کات چونکه ماریا زۆر خۆشبه‌خته به‌کارکردن له‌گه‌ڵ منداڵان. ماریا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕواته دانشگا و هه‌روه‌ها ئاره‌زوی خوێندن کۆرسی سوروسپیاو و جوانکاری ده‌کات چونکه ماریا بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆ جیهانی دڕاما و میدیا. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ له‌نده‌ن له 2006 ماریا په‌یوه‌ندی کرد به شانۆ و له چه‌نده‌ها هه‌ڵپه‌رکێ به‌ژدار بوو به نواندنیان له فێستیڤاڵه‌کان و هه‌روه‌ها له که‌رنه‌ڤاڵی نۆتینگهیڵ گه‌یت. هه‌روه‌ها ماریا به‌ژداره له کاره دڕاماییه‌کانی شانۆ، وه‌ك ئه‌کته‌ر ڕۆلی هه‌تاوشێر و گوڵه‌زه‌رده ده‌بینێت له شانۆگه‌ری موزیکالی شاری ئاشتی. (هه‌ڵپه‌رکێ یه‌کێکه له خۆشترین بواره‌کان لای من، ته‌نانه‌ت له ماڵیشه‌وه که مۆسیقا ده‌خه‌مه‌سه‌ر له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده‌په‌رم و ئه‌م کاره و گوێڕاگرتن له مۆسیقا زۆر شادی‌م پێده‌به‌خشێت). مـاریا هیواداره گه‌شت زۆر بکات و به ووڵاتاندا بگه‌ڕێت چونکه به گرنگی ده‌زانێت که ئاشنایی بکات له‌گه‌ڵ کوڵتور و ئایین و زمانی نه‌ته‌وه‌کانی جیاوازی جیهان. ماریا زۆر شاده به ئه‌ندامبونی له شانۆ چونکه بۆ ئه‌و شانۆ قوتابخانه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ ئاشنابوون و فێربوون له بواره‌کانی هونه‌ر به‌تایبه‌ت له هه‌ڵپه‌رکێ و دڕاما، هه‌روه‌ها زۆر ئاره‌زووی هه‌یه وه‌ك ئه‌کته‌ر به‌ژداری بکات له چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری و هیوای وایه که له داهاتودا بتوانێت به ووڵاتانی جیاوازی دونیادا بگه‌ڕێت بۆ نمایشکردن به‌رهه‌می هونه‌ری. مـاریا به‌ڕاستی گه‌لێك شاده ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می نوێی شانۆ – موزیکال و شانۆگه‌ری شاری ئاشتی، (زۆر به توانا و هیلاکی و هه‌وڵێکی بێوچانه‌وه کارده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه، و گومانم له‌وه نییه که نه‌ك ته‌نها به‌رهه‌مێکی نوێ ده‌بێت به شێوازێکی جیاواز که پێشتر هه‌رگیز نه‌بینراوه له ناو شانۆی کوردا، به‌ڵکو زۆر دڵنیام که شاری ئاشتی بێهاوتا جێی سه‌رسورمان و دڵرفێن ده‌بێت، وه من زۆر به‌خته‌وه‌رم وه‌ك مرۆڤێك، وه‌ك کوردێك که ئێمه‌ش له شانۆ ده‌توانین به‌رهه‌می نازدار و سه‌رکه‌وتوو به‌ده‌ست بێنین بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنین بۆ گه‌ڵانی تر که ئه‌وه باڵابه‌رزیه‌ی به‌وان ده‌کرێت ئێمه‌ش ده‌توانین بیکه‌ین). |
||
|
|
||
|
Samantha Jones |
||
|
sam.jones121@talk21.com
|
||
|
سه‌مانته جه‌ونس سه‌مانته تازه به‌کالۆریۆسی ته‌واوکردوه له دانشگای ویمبۆڵدن کۆلیجی ئارت له هه‌ڵسه‌نگاندنی جلوبه‌رگ، پسپۆره له دروستکردن تاتو، هه‌ڵکیشان له ڕه‌نگ و دیکۆرکاری ڕوو و به‌رگ، میلینه‌ری، و جلوبه‌رگی هه‌ڵپه‌رکێ و مێژوویی. به عه‌شقه‌وه بۆ جلوبه‌رگ و به بینینی دیزاین و ناوه‌رۆك هاتنه ژیان، سه‌مانته بێگومانه له به‌رده‌وام بوون له کارکردن له شانۆ و فیلم. شاره‌زایی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارکردن له پڕۆژه‌ی ناشناڵ گاله‌ری، که‌نسینگتۆن په‌لاس و بالێی منداڵانی له‌نده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌مانته هه‌ڵبژێردراوه بۆ دروستکردنی جلوبه‌رگی ده‌چێسی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م که بڕیاره نمایشکرێت له پێشانگای بانکێتینك هاوس له پایزی 2010. به تامچێژیه‌کی تا‌یبه‌ته‌وه بۆ جلوبه‌رگی سه‌ما، شاری ئاشتی وه‌ك پرۆژه‌یه‌کی خه‌ونی پڕ له خۆشی و به‌هره‌ییه بۆ من و بۆ جلوبه‌رگ دروستکردن و دیزاین. (زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانمه به‌ڕهه‌ڵستیه‌کانی به‌ره‌وڕووم ده‌بنه‌وه له پڕۆژه‌که و به‌بوون به ئه‌ندام له تیمه‌که). |
||
|
Adnan Karkuki
|
||
|
عه‌دنان که‌رکوکی عه‌دنان له‌دایکبوی شاری که‌رکوك، له 1998 ووڵات جێدێڵێت بۆ ئاوسترالیا و له‌وێ ده‌ستده‌کات به خوێندن له (م.ئه‌ی.پی.س) په‌یمانگای فۆتۆگرافی و فیلم و دوای دوو ساڵ له 2000 ناسنامه‌ی ته‌واوکردن خوێندن وه‌رده‌گرێت. یه‌کسه‌ر دوای ئه‌مه عه‌دنان ده‌ستده‌کات به خۆ ئاماده‌کردن بۆ به ئه‌نجامدانی پێشنگایه‌کی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر که‌رکوك له ڕابردو و ئێستادا، و سه‌رکه‌وتوانه توانی کاره‌کانی نمایش بکات له شاری له‌دایکبونی، له هه‌ولێر و له چه‌ند شارێکی ئه‌لمانیا، هه‌روه‌ها له ئه‌دێله‌ید و سیدنی له ئاوسترالیا له 2010. هه‌ر به ته‌مه‌ن منداڵیه‌وه عه‌دنان هه‌ستی کرد به هێزی ووێنه و ئاره‌زوی هونه‌ری فۆتۆگرافی ده‌کرد و ئێستاش هیواداره که بتاونێت به‌رده‌وام بێت له به‌ده‌ستهێنانی هیواکانی له‌م بوارانه. هه‌روه‌ها عه‌دنان خۆشه‌ویستی تایبه‌تی هه‌یه بۆ جیهانی فیلمکاری وه له ووڵات توانی کار بکات بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی ناوچه و چه‌ند فیلمێکی دۆکومێنته‌ری به ئه‌نجام بێنێت، جگه له‌مه‌ش وه‌ك کامیرامان، له‌گه‌ڵ كارزان شێره‌به‌یانی کاری کردوه له چه‌ند فیلمێکی دۆکومێنته‌ری، له‌وانه به‌هه‌ڵه کوشتن. (زۆر به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی که کوردم و خۆشه‌ویستیم بۆ کوردستان بێهاوتایه و هه‌وڵده‌ده‌م له ڕوانگای کاره‌کانمه‌وه ڕونکردنه‌وه و ئاسانکاری بکه‌م بۆ خه‌ڵکانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له کوردستان تێبگه‌ن و ئاشنابن به کوڵتورمان. تیکه‌ڵبونم له‌گه‌ڵ شانۆ، له‌و ئاوسترالیا دووره‌وه، سوپاس بۆ ئیمه‌یڵ و ئینته‌رنێت توانیم هاوکاری ئه‌م گروپه به‌ڕیزه بکه‌م بۆ دیزاین کردن به‌رگی دیڤیدی فیلمه‌که‌یان هه‌ڵپه‌رین بۆ ئازادی، ئێساتاش بۆ به‌رهه‌می شانۆگه‌ری شاری ئاشتی دیزاینی یه‌کێك له پۆسته‌ره‌کانم کردوه بۆ ڕووی پێشه‌وه‌ی فانیله (تی‌شێرت) موزیکاله‌که. هه‌ر سه‌رکه‌وتوبێت شانۆ و شاری ئاشتی). |
||
| Shvan Sherabayani | ||
![]() Shvan was born in Kurdistan and currently lives in London. He joined Shano from the start – the very first day when Shano was formed back in 2001. As a member, he has taken different roles and apart from helping to organise and promote Shano’s many activities, his main contribution remains that of a dancer and actor. Shvan has also shown interest for film and media and has taken part in Shano filmmaking workshops. “I love acting and performing on stage and taking part in many events and festivals. By being part of Shano I had a chance to learn a lot about art, and by assisting Karzan Sherabayani with making one of his films shot in Kurdistan and through other experiences and by taking part in Shano filmmaking workshops, I have gained a good knowledge and learnt a few skills in filmmaking, therefore in the future I would like to go to university and do a degree in film study.” Shvan’s preferred leisure time passing are listening to music, playing football, and travel a lot - to many countries, primarily those around the Mediterranean Sea, such as Egypt, Spain and Italy. Shvan’s first role as an actor was playing the Mouse in Shano’s Ladybird and the King of Mice, followed by another role in Field of Life, and he is actually rehearsing the role of RedDog & the Cheeky Cat in City of Peace, as Shvan puts it, “One of Shano’s most special productions of a stage play – a musical that would be the first ever professional play performed in Kurdish on stage and he is thrilled to part of it.” shvankurd6@hotmail.com |
||
|
شڤان شێره‌به‌یانی |
||
|
شڤان له‌دایکبوی کوردستانه و ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژێت. هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه، واته له سه‌ره‌تای دا‌مه‌زراندنی شانۆوه له 2001 شڤان ده‌بێت به ئه‌ندام و جگه له هاوکاریکردن له‌بواری ڕێکخستن و ڕاپه‌ڕاندن کاره‌کانی شانۆ، ڕۆڵی سه‌ره‌کی شڤان خۆنواندن بووه وه‌ك هه‌ڵپه‌رکێکار و ئه‌کته‌ر. هه‌روه‌ها شڤان بایه‌خی هه‌یه بۆ جیهانی فیلمکاری و میدیا و به‌ژداری له ۆرکشاپه‌کانی شانۆ کردوه بۆ فیلمکاری. (زۆر شادم به کاری ئه‌کته‌ری و پێنانه سه‌ر شانۆ و خۆنواندن له بواره هونه‌ریه‌کان و فێستیڤاڵه‌کان. به‌هۆی ئه‌ندام بونم له شانۆ زۆر ئاشنابوم به دونیای هونه‌ر و زۆر له‌م بواره‌وه فێربوم. وه به هۆی کارکردن شانبه‌شان كارزان شێره‌به‌یانی له یه‌كێ له‌فیلمه‌کانی که له کوردستان تۆمارکرا، و به‌ژداریکردن له ۆرکشاپی فیلمکاری له شانۆ، چه‌ند ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی باش فێر بووم که بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیم بۆ فیلمکاری په‌ره‌پێبدا. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، هیوادارم له دواڕۆژێکی نزیکدا برۆمه دانشگا و فیلمکاری بخوێنم). له کاتی ئازادا شڤان ئاره‌زوی گۆێڕاگرتن داکات له مۆسیقا، یاری فۆتبۆڵێن، وه هه‌روه‌ها گه‌شتکردن، به‌تایبه‌ت له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست – وه‌کو میسر، ئیسپانیا و ئیتاڵیا. یه‌که‌م نواندنی شڤان وه‌ك ئه‌کته‌ر ڕۆڵی مشکه بوو له شانۆگه‌ری خالخاڵۆکه و شایمشکان، دوای ئه‌وه ڕۆڵ له شانۆگه‌ری کێڵگه‌ی ژیان، وه ئێستاش ڕۆڵی سه‌گه‌سوور، و پشیله‌ی فێڵباز له شانۆگه‌ری شاری ئاشتی، ئه‌وه‌ی وه‌ك شڤان ده‌ڵێت، (گرنگترین و نازادارترین به‌رهه‌می شانۆ تاکو ئێستا وه‌ك شانۆگه‌رییه‌ك – موزیکالێك که به‌و شێوه پرۆفێشۆناڵه نمایش کرابێت به زمانی کوردی و له ناو شانۆ و هونه‌ری کورد. منیش زۆر شادم که به‌ژداری ئه‌م به‌رهه‌مه‌م). |
||
| Hussein Maamo | ||
|
|
||
|
حوسێن مه‌مۆ حوسێن له ئێفرین له‌دایك بووه و له حه‌له‌ب قوتابخانه‌ی ته‌واو کردوه. دوای یه‌ك ساڵ له دانشگای حه‌له‌ب به خوێندن زمان و ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی، حوسێن گه‌یشته بێله‌روس بۆ خوێندن ده‌رهێنه‌ری فیلم. له 1998 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێنا له فیلم ده‌رهێنان. له 2001 حوسێن گواستیه‌وه بۆ له‌نده‌ن و له هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی کرد به شانۆ و بووه ئه‌ندام. دوای دوو ساڵ چالاکی هونه‌ری له شانۆ توانی ده‌رهێنان شانۆگه‌ری خاڵخاڵۆکه و شای مشکان بکات بۆ منداڵان. له 2009 حوسین کۆرسی فاونده‌یشنی ته‌واو کرد له فۆتۆگرافی له له‌نده‌ن. (ئێستاش زۆر به شادیه‌وه کار ده‌که‌م وه‌ك یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنه‌ر له پرۆژه‌ی نوێ و فه‌نتاستیکی شانۆ – موزیکالی شاری ئاشتی). |
||
|
Owen Lasch |
||
|
ovkorrse@yahoo.co.uk |
||
|
ئه‌وێن لاش ئه‌وێن نیشته‌جێی شاری له‌نده‌نه و کاری ساوند دیزاین – ئه‌ندازیاری ده‌نگ ده‌کات. له‌م ماوه‌ی دواییدا له چه‌نده‌ها به‌رهه‌م کاری کردوه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کۆمپانیای شانۆی سویت 42ی به‌رلین، له‌وانه لاند ویزاوت ۆردس-ی دێه لۆهێر که ئاستی زۆر به‌رز بوه‌وه له لایه‌ن ره‌خنه‌کارانه‌وه له فرینج فێستیڤاڵی 2009. له‌م کاته‌دا ئه‌وین کارده‌کات له‌سه‌ر ئه‌لبومێك لاندسکه‌یپ کاریگه‌ر به مۆسیقا، پێشناگایه‌کی فۆتۆگرافی وه ۆڕ زه‌ون، که نوسراوێکی تری دێه لۆهێر-ه و له مانگی یه‌ك 2011 نمایش ده‌کرێت. شاری ئاشتی یه‌که‌م به‌رهه‌می کارکردن ئه‌وێن-ه له‌گه‌ڵ شانۆ پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی. |
||
| Trefa Sherabayani | ||
![]() Trefa was born in Xane, Kurdistan/Iran, but was raised in London from an early age, not exactly a toddler, but young enough to feel born and bred a Londoner. After the primary and secondary school studies Trefa went to college in London and completed her course as a hairdresser. She now works as a mobile hairdresser. In her spear time she enjoys painting, dancing and socialising with her friends. Trefa’s been a Shano member for a very long time and she has actively taken part in many performances, celebrations and events throughout the UK. Apart from getting thrill from being a Shano dancer, Trefa also works as an actor taking part in drama productions as well as Shano films such as Dancing for Freedom, a documentary about Shano going to Edinburgh to perform at the fringe festival in 2003. In City of Peace, Shano’s stage production/ musical Trefa beautifully plays the roles of Colourful Bird and Angel Protective, “I don’t usually enjoy watching Kurdish dramas because it always turns to be about the bad and depressing side of Kurdistan where actors seem to enjoy crying miserably on stage and portray failed characters in a pessimistic way. But through Shano’s divers approach to drama and new style of acting and directing used in the creation of City of Peace, I think for the first time we will be able to make a change to the dull and dark acting way that Kurds usually endorse to go on stage and we will give a different challenging performance that is full of colour and hope to entertain the audience joyfully but also encourage their appreciation and participation in the art of drama and love for theatre. I also hope City of Peace will bring true smile to many people, especially young girls and boys of my age, I wish them happiness, freedom and to feel confident that everything is possible to achieve through hard work and dedication, even if you are Kurdish.” |
||
|
تریفه شێره‌به‌یانی تریفه له‌خانێ له‌دایکبووه له کوردستان/ ئیران به‌ڵام هه‌ر له‌ته‌مه‌ن منداڵیه‌وه، نا وه‌كو کۆرپه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده له ته‌مه‌نێکی گه‌نجیه‌وه په‌روه‌رده‌ی شاری ڵه‌نده‌نه، که جگه له کوردبوونی، تریفه وا هه‌ست ده‌کات به‌وه‌ی له‌نده‌نیه. دوای ته‌واوکردن قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی تریفه چووه کۆلیج و خوێندن سالۆنی (هێردرێسه‌ر) ته‌واو کرد، و ئێستاش وه‌ك سه‌ربه‌خۆ و جوڵاو، (مۆبایه‌ڵ) کاری سالۆن ده‌کات. له کاتی ئازاد و ده‌ستبه‌تاڵیدا تریفه، جگه له تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاتبه‌سه‌ربردنی خۆش له‌گه‌ڵ هاورێکانی، ئاره‌زوی نیگارکاری و هه‌ڵپه‌ڕکێکاری ده‌کات. بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ تریفه ئه‌ندامه له شانۆ و زۆر ئازایانه به‌ژداری کردوه به خۆ نواندن له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شانۆ له ئاهه‌نگ و فێستیڤاله‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری به‌ڕیتانیا. تریفه دڵشاده به هه‌لپه‌رکێکاری و زۆریش تامچێژی دڕامایه و له به‌رهه‌مه‌کانی شانۆ وه‌ك ئه‌کته‌ر به‌ژداره. هه‌روه‌ها له فیلمه‌کان، بۆ نمونه له فیلمی دۆکه‌مێنته‌ری هه‌ڵپه‌ڕین بۆ ئازادی، ده‌رباره‌ی گڕوپی هه‌ڵپه‌رکێی شانۆ و ڕۆیشتنیان بۆ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شاری ئێدنبره له 2003. له شانۆگه‌ری / موزیکال شاری ئاشتی، تریفه وه‌ك ئه‌کته‌ر رۆڵی باڵنده‌ی باڵنه‌خشین و په‌ری نه‌ترس و ئازا ده‌بینێت. (ئاره‌زوی ته‌مه‌شاکردن دڕامای کوردی ناکه‌م چونکه زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خستنه‌ڕووی داماوی و لێکه‌وتویی و سه‌رگه‌ردانی کوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌کته‌ران شادبن به ناورۆکی باوکه‌ڕو و گریان له‌سه‌ر شانۆ و به‌بینینی ڕۆڵی کاره‌کته‌ری بێده‌سته‌ڵات و ڕه‌شبین و ڕوخاو. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شێواز و ستایه‌ڵه جیاواز و نوێه‌ی ئه‌کته‌رکاری و ده‌رهێنان که به‌کارهاتوه له شان‌و بۆ به‌رهه‌مهێنان و نواندنی دڕامای شاری ئاشتی، هه‌ست ده‌که‌م بۆ یه‌که‌مجار ده‌توانین گۆڕانکاری ڕه‌گی بێنین به‌سه‌ر ئه‌و شێوه ئه‌کته‌رکاریه بێزارکه‌ر و بێتامه‌ی زۆربه‌ی ئه‌کته‌رانی کورد دیبه‌نه سه‌ر شانۆ که ده‌بنه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی بینه‌ران. ئێمه نواندنێك ده‌که‌ین پڕ له ڕه‌نگ و له هیوا به‌خشین بۆ بینه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش و شادیان که‌ین به‌و کاته‌ی له ته‌ماشاکردن به‌رهه‌مه‌که‌مان به‌سه‌ریدبه‌ن، هیوام وایه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بینه‌ر کورد زیاتر پاڵپشتی کاری دڕاما بێت و خۆشه‌ویستی په‌ره‌بسه‌نێت بۆ کاری شانۆیی. هه‌روه‌ها هیوادارم شاری ئاشتی زه‌رده‌خه‌نه‌ی جوان بێنێته ڕووی زۆر که‌س به‌تایبه‌ت کچان و کورانی گه‌نجی هاوته‌مه‌نم، و هه‌ستی شادی و ئازادیان پێ ببه‌خشێت له ژیان ، وه باوه‌ڕی دڵنیابوون لایان گه‌شه بکات که به‌کارکردن و به هیلاکبوون و تێکۆ‌شان هه‌موو خه‌ون و خواستێك دێته دیت، ئه‌گه‌ر کوردیش بیت). |
||
Karzan Kawani |
||
![]()
|
||
| Josie Sherabayani | ||
|
jo2juice@yahoo.co.uk |
||
|
جۆسی شێره‌به‌یانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مندڵیمه‌وه، له‌و کاته‌وه‌ی که ئازیزترین وانه‌ی قوتابخانه لای من په‌یکه‌رسازی بو به‌قوره‌سور وه نیگارکاری، خۆشه‌ویستیم په‌ره‌ی سه‌ند بۆ به‌هره‌ی هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه. بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ خوێندن نیگارکاری زیندو (لایف درۆرینگ)م کرد له شاری ڤینیسیا، ئیتاڵیا وه له‌هه‌مان کاتدا خۆم فێری هونه‌ری ده‌مامك (ماسك) دروستکردن کرد و دوای ئه‌مه‌ش له‌هه‌مان بواردا کۆمپانیایه‌کی (بزنس) ماسك فرۆشتنم دامه‌زراند. له 1991گه‌ڕامه‌وه بۆ ژیان له له‌نده‌ن و له بازاری کامبدن دوکانێکم کرده‌وه و بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ماسکم دروستکرد بۆ ئاهه‌نگ و که‌رنه‌ڤاڵ، شانۆ، فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆن. هه‌روه‌ها له 2001 هاوسه‌ره‌که‌م رێکخراوی شانۆ – ناوه‌ندی پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی دامه‌زراند له له‌نده‌ن و من بوم به ئه‌ندام له گڕوپی هه‌ڵپه‌رکێ و له 2003 نمایشمان کرد له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێدنبره. ئه‌مه ئه‌زمونێکی زۆر به باڵا بوو و من زۆر به‌خته‌وه‌ر بوم به ئه‌ندام بوونم له‌م گڕوپه و هه‌ڵپه‌رین له هه‌لپه‌رکێی جیاواز و نازداری کوردی و پێشکه‌شکردنی کوڵتوری ڕه‌نگاوڕه‌نگی گه‌لی کورد به گه‌لێ خه‌لکانی بیانی. هه‌ره‌وه‌ها له‌گه‌ڵ شانۆ به‌ژداریم کرد له فێستیڤاڵی شاری باثس و وه‌ك هه‌لپه‌رکێکار له چه‌نده‌ها ئاهه‌نگی تر خۆم نواند. کاری من له شانۆگه‌ری شاری ئاشتی پێکهاتوه له دیزاینکردنی پۆسته‌ری سه‌ره‌کی، دیزاینی جلوبه‌رگ کاره‌کته‌ره‌کان و هه‌روه‌ها دروستکردنی سیانزه ماسك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه، که گومانم نییه ده‌بنه هۆی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردن فه‌نته‌زی و سه‌رسورمێنه‌ری (ماجیك) له شاری ئاشتی موزیکال. ئێستاش خه‌ریکی دروستکردن ماڵپه‌ره‌که‌مم بۆ ئه‌وه‌ی نوونه‌ی کاره‌کانم له په‌یکه‌رسازی، نیگارکاری و ده‌مامك (ماسك) بخه‌مه به‌رده‌ست بینه‌ران. خه‌ون ده‌بینم به وون کردنی خۆم له نێوان ڕه‌نگ و شێوه‌کاری، ئێمه ده‌وردراوین به ئه‌وه‌نده جوانی که به‌ڕاستی ده‌بێته هۆی کارگه‌ری له ناخی دڵمه‌وه و به‌هره‌کاریم زیاد ده‌کات. بۆ من هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه سروشته، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا خواستی ئه‌وه هه‌یه که بتوانیت هه‌ستێك یان کاتێکی تایبه‌ت ده‌سگیربکه‌ی له‌سه‌ر تابلۆ (کانڤاس) یان وه‌ك په‌یکه‌ر هه‌ڵیکۆڵی له دار، و ئه‌م هه‌ست و هۆیه‌یه که پاڵم پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به توانای خۆم به‌هره‌داری دڕوستکردنی کاری جوان بم). |
||
|
Hamit SAĞ |
||
|
Hamit was
born in 19 hamitsag@hotmail.co.uk |
||
|
هه‌میت ساژ هه‌میت 1981 له شاری ئێلبیستان له باکوری کوردستان،( تورکیا) له‌دایك بووه. موزیك هه‌رده‌م گرنگترین کارگه‌ر بووه له ژیانی و ئاشنابوونی به مۆسیقا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی زۆر زوو تاکو ئه‌وکاته‌ی که بێته‌وه یادی. بۆ هه‌میت ئه‌م پرۆسه‌یه سروشتی بوو به هۆی په‌روه‌رده بوونی له ناخ که‌ڵتوری کوردی و باوه‌ڕی عه‌له‌وی که ده‌بنه هۆیه‌کی دڵنیایی بۆ ئاشنابوونی هه‌موو که‌سێك به که‌م و زۆر له بواره‌کانی مۆسیقا. هه‌میت ده‌ستیکرد به ژه‌نین ساز / ته‌مبور به‌هه‌مان شێوه‌ی زۆر که‌سانی تر که فێرده‌بن به بێ خوێندن به‌ڵکو به ئاماژه‌بردن بۆ شاره‌زاییان و هه‌ست ڕاگرتن لێیان له کاتی ژه‌نین و خۆفێرکردن. دوای گه‌یشتنه به‌ڕیتانیا له 1995 هه‌میت شارازایی به‌رفراوان کرد له مۆسیقا به خوێندنکاری زیاتر له ژێر چاودێری ماموه‌ستا و خۆێندنگای سیسته‌می مۆسیقا، وه له 2002ه‌وه ده‌ستی کردوه به دانی وانه‌ی ساز / ته‌مبور به ئاره‌زومه‌ندان و تامچێژانی هه‌موو توێژه‌کان، ته‌مه‌نی جیاواز و خاوه‌ن شاره‌زایی و نا پسپۆڕان. هه‌میت یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی گروپی مۆسیقای کوردی ده‌نگی سیان وه هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکه له گروپی ئاوازی وون، که هه‌ردوو گروپ هه‌وڵی په‌رپێدان که‌ڵتوری کورد ده‌دات، و یارمه‌تی نزیك خستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و که‌ڵتوره جیاوازه‌کان ده‌کات و خۆشکاری ده‌کات بۆ خه‌ڵکانی جیاوازی جیهان که به‌یه‌ك ئاشنابن و به‌یه‌که‌وه کاربکه‌ن. هه‌میت هه‌روه‌ها کارده‌کات له‌گه‌ڵ ره‌فیوجی ئارتس پرۆجێکت – رێکخراوێکی خۆبه‌خت بۆ ناساندن و په‌رپێدان ئامێری ساز / ته‌مبور له قوتابخانه‌کان له وانه‌ی دوای خوێندن و له کڵه‌بی رۆژانی ویکئێند له له‌نده‌ن. (وه‌ك مۆسیقا ژه‌نێك به‌ژداری کردنم له پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی لای من بێهاوتا گرنگه چونکه ئه‌م بواره ماوه ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دارشتن بیروبۆچونی من که بتوانم به‌هۆی به‌هره‌ییمه‌وه هه‌وڵی پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی که‌لتوره‌که‌م بده‌م، وه هه‌روه‌ها کاربکه‌م له پێناوی خزمه‌تکردن تاکه که‌س و کۆمه‌لگا). |
||
| Miran Sabir | ||
|
||
|
میران سابیر
|
||
|
“SHANO IS MY FORTH CHILD AND I WILL LOVE IT FOREVER – VIVA SHANO.” Karzan Krekar Sherabayani Shano Artistic Director
|
||
|
به‌داخه‌وه شانۆ زۆر به‌که‌می و به‌ده‌گمه‌ن هاوکاری و پشتگیری کراوه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ووڵات و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌درێژایی ساڵان شانۆ به هۆی دڵسۆزی چه‌ند کوردێکی هونه‌ر دۆسته‌وه وه کۆڵنه‌ده‌ری و خۆبه‌ختکه‌ری ئه‌ندامه‌کانیه‌وه، سه‌رکه‌وتوانه وه‌ک تاکه گروپی هونه‌ری کوردی توانیویه‌تی نمایش و نواندن پڕۆژه‌کانی بکات بۆ سه‌ده‌ها، هه‌زاره‌ها و ملیۆنان بینه‌ر له چه‌نده‌ها ئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی، فێستیڤاڵه‌کان، که‌رنه‌ڤاڵ و له‌سه‌ر شانۆکانی شاران و به دی ڤی دی و له ته‌له‌ڤیزیۆن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. شانۆ زۆر به‌خته‌وه‌ره به‌شکاندنی ڕێکۆرد به‌و هۆیه‌وه‌ی که تاکه ڕێکخراوی کورده له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ کاری هونه‌ری نواندن که ئه‌وه‌نده ساڵه به‌رده‌وام بێت له به‌رهه‌مهێنان و له ژیان. ئه‌مه له‌کاتێکدا شانۆ به‌ته‌مه‌نی خۆی توشی گه‌لێ سه‌رئێشه و نه‌هامه‌تی بووه زیاتر به هۆی ئه‌وه‌وه که کورده و بێکه‌سه، به‌ڵام سوپاس بۆ هه‌وڵی بیهاوتا و خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وامی ئه‌ندامه‌کانی له کارکردن که ده‌بێته هۆی به‌ختکردنی کاتێکی زۆری به‌نرخی خۆیان و سه‌رئێشه و هه‌ندێ جاریش ره‌شبینی، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کۆڵنه‌دانیان خۆشکردنی گری ئاگری شانۆیه. ئه‌مانه هه‌موو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ندامان بۆ هونه‌ر و که‌ڵتوری کورد، و بێگومان کۆڵنه‌ده‌ری ئه‌وانه که دوای نزیکه‌ی نۆ ساڵ به‌رهه‌مهێنان ئێستاش چرای شانۆ پرشنگداره و ده‌بریقێته‌وه شانۆ چواره‌م منداڵی منه و من هه‌تاهه‌تا خۆشم ده‌وێت – هه‌ر بژی شانۆ کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ |
||
| Back to Shano Home | ||
|
|
||