|
Kae Bahar که‌ی به‌هار |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
|
![]() ![]() ![]() دوای کارکردن
له چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری ئیتاڵی جیاوز، نواندنی کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی هه‌مه‌چه‌شن
و گه‌ڕان و پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌می شانۆیی به زمانی ئیتاڵی له گه‌لێ وڵاتانی
جیهان، ته‌نانه‌ت تاکو له سینیش، کارزان له 1992 به‌یه‌کجاری ئیتاڵیا
جێدێڵێت و ماڵئاوایی ده‌کات له شاری ڤێنیس و ده‌گوازێته‌وه بۆ له‌نده‌ن. دوای
ته‌نها شه‌ش مانگ، وه زۆر به که‌می ئینگلیزی قسه‌کردن، کارزان ماوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی
ده‌درێتێ بۆ بینینی رۆڵ له شانۆگه‌ری
ماڵی فریشته‌کان، به‌رهه‌می نووسه‌ری
به‌ناوبانگ ئیزابێل![]() ![]() ![]() ![]() بی بی سی، هه‌روه‌ها بینینی رۆڵی
جیاواز له فیلمی کورت و درێژ - فیچه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی
ئه‌کته‌رکاری خۆی به‌رفراوان کات و به‌ژداری فیلمی سینمای به‌ناوبانگ بکات، کارزان
بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ وه‌ک ئێکستره - ئه‌کته‌رکاری ورده رۆڵی کرد له چه‌نده‌ها
فیلم، له‌وانه ئێلیزابێس له ده‌رهێنانی شێرکار کاپور،
شه‌کسپیر
له خۆشه‌ویستی، ده‌رهێنانی جۆن مادێن و
فیلمی مه‌رلین، ده‌رهێنانی ستیڤ
بارۆن که کارزان رۆڵی نایت - یه‌کێ له سواره جه‌ربه‌زه‌کانی پاشا ئارسه‌ری
وه‌رگرت![]() ![]() .
کارزان وه‌کو
ئه‌کته‌رێکی پرۆفێشناڵ ناوی تۆمارکراوه له ناو ئه‌کته‌رانی به‌ریتانیا و ئه‌مرۆش
له له‌نده‌ن له لایه‌ن رۆسمۆر مانجه‌مێنته‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت. خۆشه‌ویستی
کارزان بۆ نوواندن و کارئه‌کته‌ری زۆر قوڵتره له ده‌ربرینی هه‌ستی خۆی به
ووشه.
و
|