|
Karzan Krekar Sherabayani کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
شاری ئاشتی ساڵی نوێ و سی و سێ هه‌زار دۆلار
کارزان کرێکار شیره‌به‌یانی له‌نده‌ن 25/11/2010
سێ ساڵ
به‌ر له ئێستا بۆ یه‌که‌م جار له شانۆ پرۆژه‌ی هونه‌ری کوردی له
له‌نده‌ن له کاتی پرۆڤه‌کردندا ڕووم له ئه‌کته‌ران نا و پێم ووتن خۆتان
ئاماده‌که‌ن بۆ بۆ پرۆژه‌ی داهاتومان - بۆ کاروانێکی دوور و درێژ. زۆر دڵنیا
نیم که ئایه ئه‌و کات له مه‌به‌ستم گه‌یشتن یا نا؟ هه‌رچه‌ند به‌هۆی
فیلمکاریهکانمهوه ئه‌ندامان شانۆ ده‌زانن که کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی
به پێی کیسه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێت له به‌ئه‌نجامدانی به‌رهه‌می هونه‌ری – واته
چه‌ندایه‌تی به لایه‌وه گرنگ نییه و هه‌موو کات بیر له چۆنایه‌تی به‌رهه‌م
ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ك فیلمکاری ناوداری کۆچکردوو ستانلی کوبریك چه‌ند ساڵێكی
پێده‌چوو پێش ئه‌وه‌ی فیلمێك بێنێته به‌رهه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ش من بۆ شاری
ئاشتی شانۆگه‌ری / موزیکال، به لایه‌ن که‌مه‌وه سێ ساڵم پێشبینی کرد بۆ
به‌رهه‌مهێنانی. به‌ڵێنم دا به‌خۆم و به ئه‌کته‌ران که شاری ئاشتی
بکه‌م به‌یه‌که‌م موزیکالی کوردی که به ستانداردی پڕۆفێشناڵی نمایش بکرێت،
وه پێیانم ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نیازم هه‌یه که دیوار و به‌ربه‌ستی
شکستی له‌سه‌ر هونه‌ری نواندنی کوردی سه‌رتاسه‌ر به‌م به‌رهه‌مه بگۆڕم و هیوا
و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کورد زیندوو که‌مه‌وه بۆ هونه‌ری نمایشکردن و شانۆگه‌ری.
به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئه‌م باسه هه‌ر وه‌ك خه‌ونێك وابوو – و پێشبینیم ده‌کرد
که ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به هه‌مان شێوه‌ی شاری ئاشتی له ناو بیر‌و هۆشی
خۆمدا ده‌بینی، هه‌ر به‌و شێوه‌ش بیگوازمه‌وه سه‌ر شانۆ، ئه‌مه کارێکی زۆر
سه‌خت و پڕ هه‌وڵ و نیگه‌رانی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگای
کورد به‌هۆی بینینی زۆر به‌رهه‌می بێسه‌ر و به‌ر و به‌رهه‌می لاواز، له
هونه‌ری شانۆ و نمایشکردن تووره‌یه و بێزاره. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به‌رهه‌می
هونه‌ری بۆچی بکرێت ئه‌گه‌ر توانای نه‌بێت هه‌نگاو بنێت بۆ پێشخستن کۆمه‌ڵ و
کۆمه‌ڵگا؟ له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و به‌رهه‌مه چون ئاوا ئاست به‌رزده‌بێت به‌بێ
هیلاکی و قوربانیه‌کی زۆر؟
سه‌ره‌تای تێڕوانینی من بۆ شاری ئاشتی به هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی
کاربوو که بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانم په‌یوه‌ستی ده‌که‌م: من کوردم،
به‌ڵام به‌شێکم له کۆمه‌ڵگای جیهانی واته کاره هونه‌ریه‌کانم نابێت هیچ ئاست
و توانایه‌کیان له کار و هونه‌ری ئینگلیزێك، ئهمهریکیهك یاخود هه‌ر
ووڵاتێكی تر نزم تر بێت، به پێجه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌نده خۆمی پێوه
ماندوو بکه‌م که بۆ ئه‌وانی بسه‌ڵمێنم، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو
نه‌بم له‌به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانم، به‌ڵکو سهرکهوتوتریش ده‌بم. هه‌ر
بۆیه‌شه شایه‌نی بوو که ئه‌و هه‌موو ساڵه کاربکه‌ین بۆ به ئه‌نجامدانی
شاری ئاشتی. بۆ سه‌ره‌تا شانبه‌شان پرۆڤه‌کان توانیم چه‌نده‌ها جار
سکریپته‌که بگۆرم و بینوسمه‌وه، چه‌ندان کاره‌کته‌ر و گۆرانی و به‌سه‌رهاتی
بۆ زیادکه‌م، دوای ئه‌مه داوابکه‌م له هاوڕێیانی مۆسیقاژه‌نی کوردی له‌نده‌ن
که هاوکرمان بن چونکه ئه‌مه موزیکاله و پێویستیمان به ئێوه ده‌بێت.
ئه‌وه‌بوو ئیسماعیل شه‌ریف زۆر جه‌ربه‌زانه هاته ناو و ده‌ستی کرد به دارشتن
ئاواز و فێرکردنی ئه‌کته‌ره‌کان به گۆرانی ووتن، دوابه‌دوای ئه‌میش سه‌روه‌ت
کۆیی کاری به‌ڕیوه‌به‌ری مۆسیقای گرته خۆی، و تاکو گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که
ئێستا شاری ئاشتی حه‌وت مۆسیقا ژه‌نی هه‌بێت بۆ کاتی نمایشکردن.
بێگومان کاری شانۆگه‌ری کاری تیمه و جگه له ئه‌کته‌ران و مۆسیوقاژهن
پێویستی به ته‌کنیشن و ستاف هه‌یه بۆ دیکۆر، چرا، ده‌مامك، جلوبه‌رگ،
ئه‌ندازیاری ده‌نگ، وه هتد. خۆشبه‌ختانه توانیم له ناو پڕۆفێشناڵانی
له‌نده‌ن له کوێ کوردمان پسپۆڕ نه‌بوو خه‌ڵکانی بیانی بێنمه ناو
تیمه‌که‌مانه‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی شاری ئاشتی له خه‌ونه‌وه ببێته
ڕاستی پێویستیمان به داریایی و کۆمه‌ك هه‌بوو – وه به شێوه‌یه‌کی زۆریش
چونکه ئه‌م کاره پڕۆفێشناڵیانه به هه‌زار و دوو هه‌زار و به خزمایه‌تی و
هاوڕێیه‌تی نایه‌نه ئه‌نجام. ئه‌وه‌بوو له مانگی هه‌شت 2010 سه‌ردانی
کوردستانم کرد و له‌وێ چاوم به زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان که‌وت – هه‌رچه‌ند هه‌موو پرۆژه‌ی شاری ئاشتیان زۆر
به لاوه په‌سه‌ند بوو، هه‌روه‌ها بینیان که ئێمه چه‌ند پڕۆفێشناڵانه کاری
له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ی
له کوردستان کراوه له‌لایه‌ن که‌سانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ هه‌موو پشتگیریه‌ك بوجه‌ی بۆ دابین نه‌کردین، ئه‌مه‌ش گله‌یی
نییه چونکه وه‌ك ووتم ئه‌وه‌نده دزی و جه‌رده‌ییان بینیوه، مافی خۆیانه
که زۆر شکیان هه‌بێت و من ده‌ستخۆشی ده‌که‌م له وه‌زیری رۆشنبیری كاوه
مه‌حمود که ده‌یه‌وێت په‌یره‌و هه‌بێت و دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ناو بدات – به‌ڵام
نابێتیش دۆ و
شاری ئاشتی داستانێکی خه‌یاڵیه به ناوه‌رۆکی جیهانی شه‌ری نێوان باش و خراپ، پر له کاره‌کته‌ری نازدار، گه‌لێك مۆسیقا و گۆرانی، ده‌مامك ڕنگاوڕه‌نگ، دیکۆری ده‌وڵه‌مه‌ند و جلوبه‌رگی سهرسورمێنهر له ژێر شه‌وقی چرای سه‌ر شانۆ وه‌ك یه‌که‌م موزیکالی کوردی له مێژوودا به پێشکه‌شکردنی له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی پڕۆفێشناڵی که ببێته هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکانی کورد بۆ هونه‌ر شانۆ له به‌ڕیتانیا، له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له کوردستان. شانۆگه‌ریه‌ك تێکه‌ڵکێش له شێوازی کۆمێدیا دێل ئارتێی ئیتاڵی، پانتۆمایم ئینگلیزی و شانۆی کوردی بۆ گه‌وره و بچوك - کورد و بیانی تامچێژی بن. ماوه‌ی نمایش کردن 80 خولهك و 20 خولهك پشودان. بهروار و ئه‌درێس: یه‌کشه‌م 19/12/2010 دوو نمایش له کاژێر 3ی پاشنیوه‌رۆ و 7ی ئێواره- له: Polish Centre Hammersmith, 238 - 246 King Street, London W6 ORF
Ravenscourt Park. بلیت: گه‌وره 10 پاوه‌ند & خوار 16 ساڵ 7 پاوه‌ند. بلیت بکره به ته‌له‌فۆن کارزان: 07932 610370 یان ئیمه‌یڵ: یاخود ته‌له‌فۆن هه‌ردی: 07512049858 یا به ئیمه‌یڵ هه‌ردی: shaeda@live.co.uk شانۆگه‌ریه‌که له کاتی دیاریکراو ده‌سپێده‌کات و هێنان کامیرای ووێنه، ڤیدیۆ & دیڤیدی و کامیرای مۆبایل فۆن قه‌ده‌غه‌یه هه‌روه‌ها پێشانگای هونه‌ری ڕێبوار سه‌عید، جۆسی شێره‌به‌یانی، حوسێن مه‌مۆ و عه‌دنان که‌رکوکی، کراوه‌یه له هه‌مان ڕۆژ له کاژێر دووی پاشنیوهرهۆه. بۆ زانیاری زیاتر تکایه ته‌ماشای ئه‌م ماڵپه‌ره بکه‌ن www.karzanfilms.co کارزان کرێکار شیرهبهیان له‌نده‌ن 25/11/2010 |