|
Karzan Krekar Sherabayani کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی پرسیار و وه‌ڵام
www.karzanfilms.com پ/ ئێوه وه‌کو گروپێکی هونه‌ری بۆ له میدیاکاندا ده‌رناکه‌ون یان باشتر بڵێین گرنگیتان پێ‌نادرێت؟ کارزان: ئێمه که‌م ووشه‌ین و زۆر کرده‌ین. میدیا ڕاستگۆیه‌کان زۆر به‌ته‌نگی کاره هونه‌ریه‌کانمانه‌وه‌ن، به‌ڵام میدیا گه‌ندڵیه‌کان خۆیان دوور ڕاده‌گر‌ن لێمان چونکه ترسیان هه‌یه له بڵاوکرده‌نه‌ی بیر و بۆچونه‌کانمان که زۆر دوورن له مامه‌حه‌مه‌یی و ده‌ستخۆشیکردن له‌کاری روخاو و زیانبه‌خش که به ناوی هونه‌ره‌وه ده‌کرێت ته‌نها له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی. زۆر جار چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌ڤیزیۆنیم کردوه، هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای دیداره‌که په‌یامنێره‌که پێی ووتوم: (کارزان ووته‌کانت زۆر ڕاستن – به‌ڵام به‌داخه‌وه دڵنیام بڵاو ناکرێنه‌وه) - ڕاستیه‌کان ئه‌ویه که شانۆ پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی تاکه ڕێکخراوه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ده ساڵه به خۆبه‌ختی کار ده‌کات له پێناوی په‌ره‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردن هونه‌ر و که‌ڵتوری کورد- کۆمه‌لگای کوردیش زۆر به کزی به‌ده‌نگیه‌وه هاتوه - چونکه کۆمه‌ڵگای کورد زۆر کزه له هونه‌ر دۆستی – هیوادارین به‌هۆی به‌رهه‌می داهاتومانه‌وه - شانۆگه‌ری / موزیکالی شاری ئاشتی ئه‌م کزیه وه‌رگێرین بۆ هه‌ستێکی گه‌ش و زیندوو. وه هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانین که میدیا کوردیه‌کان گه‌لێ له ئێستا زیاتر با‌یه‌خ به‌م پرۆژه به نرخ و بێهاوتایه‌ی شانۆ بده‌ن. پ/قه‌باره‌ی کاره هونه‌ریه‌کانتان له زۆر گروپی هونه‌ری زیاتره به‌ڵام بۆ وه‌ک ئه‌وان نه‌ناسراون؟
کارزان: چونکه کاره‌کانمان هونه‌رین و کوردین ده‌بوایه حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان زۆر له زوه‌وه به‌ده‌نگمانه‌وه بهاتایه و کۆمه‌کی دارایی
بکردینایه و شانۆیان ڕاسته‌وه‌خۆ بناسیایه وه‌ك ڕێکخراوێکی هونه‌ری کوردی له
له‌نده‌ن سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کوردستان – واته هه‌ر به‌و شێوه‌ی
موچه و بو‌جه ده‌درێت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ له هه‌ولێر، سلێمانی و
شاره‌کانی تری کوردستان، ئێمه‌ش له له‌نده‌ن بو‌جه و موچه‌ی خۆمان هه‌بوایه
وه‌ك نووێنه‌ری هونه‌ری کوردی له‌ده‌روه‌ی ووڵات. به‌م شێوه ده‌مانتوانی
گه‌لێك زیاتر و به‌رهه‌می زۆر باشتر پێشکه‌ش بکه‌ین – ئه‌مه‌ش ئاسانکاری ده‌کرد
له نێوان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و ناوه‌وه‌ی ووڵات چونکه ئه‌وکات شانۆ ده‌بوو
به نوێنه‌ری هونه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات – که تاکو ئێستا
ئه‌مه‌مان نییه و زۆر زۆریش پێویسته هه‌بێت. زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندان
کورد له ده‌ره‌وه داماو و سه‌رگه‌ردانی نه‌بوونی بازاری هونه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌کانیان تیا بفرۆشن، جا که بازارمان نییه، ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌تی
هه‌رێمه له‌ده‌ره‌وه ئه‌م بۆشاییه پڕکاته‌وه و بتوانێت پشتگیری له
هونه‌رمه‌ندان بکات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێ کاری سه‌رکه‌وتو‌تر به به‌رهه‌م بینن –
نوێنه‌رایه‌تی شانۆ له ده‌ره‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری هه‌موو ئه‌م که‌موکورتی و که‌له‌به‌ر‌انه پڕ ده‌کاته‌وه. ئه‌وه
بۆ ده ساڵه کاری هونه‌ری ده‌که‌ین به‌بێ پشتگیری دارایی و به چاوقایمی و بۆ
عه‌شقی هونه‌ری کورد
کارزان: کورد به گشتی زۆر داماوه له بواری دڕاما و میدیا، هۆیه‌کانیش لا‌ی
زۆربه‌مان ڕونن، چونکه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ژیانه‌وه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی
منداڵیه‌وه په‌روه‌رده‌ی پسپۆری و زانستی بواره‌کانی هونه‌ری گۆرانی،
مۆسیقا، سه‌ما، هه‌ڵپه‌رکی، نواندن، کامیرا، نمایشکردن، کۆنسێرت،
ته‌له‌ڤیزیۆن، سینه‌ما و بواره‌کانیتری هونه‌ری نین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی خواستی کارکردن ده‌که‌ن له هونه‌ری خۆنواندن توشی
گه‌لێ سه‌رئێشه‌بن. نه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی ووزه خۆشه‌ویستی به‌ڵکو به‌هۆی
نه‌شاره‌زاییه‌وه. بۆیه زۆربه‌ی زۆری گۆرانیبێژی کورد نازانن نه‌وتی مۆسیقا
بخوێننه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌کته‌رانی کورد له بواری نواندن زۆر کزن و تاکو ئێستا
نازانن که ئه‌کته‌ری سه‌رکه‌وتو و به باڵا ئه‌و ئه‌کته‌ره‌یه که بتوانێت
نواندن بکات به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه بۆ ڕادیۆ، شانۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن،
سینه‌ما، و نواندن سه‌ر شه‌قام. مه‌به‌ستمان نواندن ئه‌وه نییه که وه‌ك لا‌ی
کورد ده‌ڵێن (ته‌مسیل) بکه‌ن، نه‌خێر، به‌ڵکو ببن به کاره‌کته‌ر و توانایان
هه‌بێت گۆرانی بڵێن، ئامێری مۆسیقا بژه‌نن، سه‌ما و هه‌ڵپه‌رکێی کۆریۆگرافی
بکه‌ن، جیمناست و ته‌قڵه‌باز بن هه‌روه‌ك ئه‌کته‌رانی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو.
به‌داخه‌وه ئه‌مه له ناو کوردا نییه و تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی دووربین له
په‌روه‌رده‌کردن منداڵانمان ناگه‌یه‌نه ئه‌م بواره پسپۆریه - هه‌ر بۆیه‌شه
له شانۆ ئیمه زۆر ماندووین بۆ به ئه‌نجامدانی شاری ئاشتی و ئه‌وه
دوو ساڵ و نیوه پرۆڤه‌ده‌که‌ین چونکه ئه‌کته‌رانمان په‌روه‌ردی ئه‌و بواره
زانستیه نین له هونه‌ری نواندن، له کاتێکدا له شاری ئاشتی نۆواندن
ده‌که‌ن، گۆرانی ده‌ڵین و سه‌ما و هه‌ڵپه‌رکی، ئه‌مه‌ش بۆیان زۆر زه‌حمه‌ته،
به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر به توانا و خۆڕاگریه‌وه کاریان کردوه بۆ
ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا پسپۆڕانه بڕۆنه سه‌ر شانۆ بۆ نمایشکردن شاری ئاشتی.
کارزان: هونه‌ر ڕۆشنایی کۆمه‌لگایه، هه‌ناسه‌ی پاکی ژیانه - بێ هونه‌ر ژیان
ته‌کنیکیه و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ند مانا به‌خش نه‌بێت - کۆمه‌لگای خاوه‌ن هونه‌ر
پێشکه‌وتوو – له هه‌موو بواره‌کانی تره‌وه سه‌رکه‌وتون – کۆمه‌لگای خاوه‌ن
هونه‌ری دواکه‌وتوو له هه‌موو بواره‌کانی تری ژیانه‌وه دواکه‌وتون، واته
ئیمه‌ی کورد ده‌بێت بایه‌خێکی زۆر گه‌وره به هونه‌ر بده‌ین چونکه هونه‌ر
باخچه‌ی ژیانمان ده‌ڕازێنێته‌وه و
کارزان: هونه‌ری ڕه‌سه‌ن ئه‌و هونه‌ریه که له‌ناو دڵی خه‌ڵکدا جێگیر ده‌بێت و به درێژایی ژیانیان له میشکیان ده‌چه‌سپێت و ناسرێته‌وه، ئه‌و هونه‌ره‌ش سنووری نییه و زمانی جیهانییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هو‌نه‌رکار دبێت هه‌ستی پڕبێت له خه‌یاڵ و فه‌نتاسیا و بتوانێت که‌ڵك وه‌رگرێت له هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ به‌رهه‌مه‌کانی. بۆ نوونه ئێمه له کۆریۆگرافی هه‌ڵپه‌رکێکانمان سوود وه‌رده‌گرین له سه‌ما و هه‌لپه‌رکێی کولتوره‌کانی تر، یاخود بۆ شاری ئاشتی، که ده‌مانه‌وێت پێشکه‌شی که‌ین وه‌ك یه‌که‌م موزیکالی کورد له مێژودا، ئیمه‌ی کورد موزیکالمان نییه، واته تێروانینی بیانی زۆر به‌سه‌ره‌وه‌یه چونکه شاری ئاشتی تێکه‌ڵکێشه له شێوازی پانۆتمایمی ئینگلیزی، کۆمێدیا دێل ئارتێی ئیتاڵی و شانۆی کوردی. پ/ کاری داهاتوی گروپه‌که‌تان چیه؟
پ/ له به‌رنامه‌تاندا هه‌یه به پێی گونجان کاره هونه‌ریه‌کانتان له کوردستانێش نمایش بکه‌ن؟ کارزان: زۆر شاد ده‌بین بۆ کارکردن له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگا هونه‌ریه‌کان له کوردستان و بۆ گۆرینه‌وه‌ی شاره‌زایی له نێوانماندا، جا چی له ڕێگای ئه‌وه‌ی ئێمه له کوردستان به‌رهه‌مه‌کانمان پیشکه‌ش بکه‌ین، یاخود له ڕیگای به‌ستنی وۆرکشاپه‌وه که ئێمه بتوانین له بواره‌کانی دڕاما و میدیا له ساڵێکدا چه‌ند جارێك سه‌ردانی کوردستان بکه‌ین بو به‌ستنی خولی هونه‌ری بۆ ئاشناکردن و په‌روه‌رده‌کردن گه‌لی کوردمان له ناوه‌وه‌ی ووڵات به هونه‌ری جیهانی. |