|
فیلمی
وه‌ن مان شۆ - بۆچی؟
کارزان کرێکار
شیره‌به‌یانی
له‌نده‌ن
25/11/2010
تایبه‌ت به
سینه‌ما کوردیکا
ئه‌م فیلمه
دۆکومێنته‌ریه شێواز زیندووه - واته دۆکومێنت کردنی ڕاسته‌وخۆی ڕووداوه‌کان
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیان، له‌ژێر ناونیشانی وه‌ن مان شۆ، (نمایشی تاکه
که‌سی)، باس ده‌کات له هه‌وڵی كارزان کرێکار شێره‌به‌یانی شان به شان
ئه‌ندامانی ڕێکخراوی شانۆ پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن و تۆمارکردنی
پرۆسه‌ی به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی شانۆگه‌ری شاری ئاشتی وه‌ك یه‌که‌م
موزیکالی کوردی له مێژوودا به نمایش‌کردنی به ستانداردی پڕۆفێشنالی. بیگومان
وه‌ك هه‌موو فیلمێك وه‌ن مان شۆ مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێته
کایه‌وه؛ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ووریا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کورده له
ئه‌و هه‌وڵه بێهاوتایه‌ی که هونه‌رمه‌ندی ڕاستگۆی کوردی بێ پالپشت به‌کاری
دێنێت بۆ به‌ئه‌نجامدانی بیرۆکه‌یه‌کی هونه‌ری، وه بۆ ئه‌وه‌ی کوردی
به‌تایبه‌ت هونه‌ر دۆست و لاوانی عاشق به هونه‌ری
نمایشکردن،
شانۆ یان موزیکال پهروهردهگاڕبکات تاکو له ناوه‌رۆکی فیلمه‌که و فێربن که
بۆ گه‌یشتن به هینانه‌دی خه‌ونی گه‌وره‌ی
هونه‌ری و به‌ئه‌نجامدانی به‌رهه‌می به‌باڵا و ئاست به‌رز، به‌رهه‌مێك که
بتوانێت له ناو دڵی جه‌ماوه‌ر جێی خۆی بکاته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر بڕوات و
سنووره‌کانی ناوچه‌یی و ووڵات بشکێنێت و پێشبرکێی به‌رهه‌می نواندن و نماێشکردن
ووڵاتانی پێشکه‌وتوو بکات، ئه‌وا ته‌نها به حه‌ز و به خۆزگه لهداێك نابێت و
نایه‌ته دیت. بۆیه له وه‌ن مان شۆ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تیمی
شاری ئاشتی دوای هه‌وڵێکی زۆر بێهاوتا و کارکردن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به
پرۆڤه و نووسینه‌وه‌ی سکریپت بۆ چه‌نده‌ها جار و له دوای پلان و
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر بۆ په‌یدا کردن بوجه‌ی پرۆژه و په‌یوه‌ندی کردن به
پسپۆڕانی ته‌کنیشن و ستافی بیانیه‌وه، و به هۆی چه‌نده‌ها هه‌نگاونان و شه‌و
نخونیهوه، به خۆراگرتن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له ڕووی کۆسپه‌کان، و
کۆڵنه‌دان له هه‌نگاوه سه‌خته‌کان، له‌وسه‌را ده‌گه‌ن به ئه‌نجامی
دبهدهستهێنانی به‌رهه‌مێکی تاك و زۆر سه‌رکه‌وتوو، هه‌ر وه‌ك ئینگلیز ده‌ڵێت
کاری سه‌خت پاداشتی خه‌ڵاتی زۆر به‌رزه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو
ڕوانگانه له ڕاستیدا هۆی بنه‌ڕه‌تی دروستکردنی فیلمی وه‌ن مان شۆ
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پرسیارێکی زۆر گرنگ و تایبه‌ت که ڕووبه‌ڕووی به‌نده
بوه‌وه له کاتی سه‌ردانه‌که‌م بۆ کوردستان له مانگی هه‌شتی 2010 بۆ
په‌یداکردن بوجه‌و سپۆنسه‌ر بۆ شاری ئاشتی. پرسیاره‌که‌ش که له من کرا
ئه‌مه‌یه: (خه‌ڵکێکی گه‌لێك زۆر چی له ناوه‌وه و چی له ده‌روه‌ی کوردستان
به ناوی هونه‌ر و که‌ڵتور، به ناوی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی و سه‌نته‌ر،
فێستیڤاڵی فیلم و ڕاپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی شانۆگه‌ری و ته‌له‌ڤیزیۆن و سینه‌ماوه
گه‌لێك دزی و گه‌نده‌ڵیان کردوه - جا چون بزانین که تۆش کارزان شێره‌به‌یانی
وه‌ك ئه‌و که‌سانه نابیت؟ چون بزانین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ له
له‌نده‌ن و ده‌رهێنه‌ر شاری ئاشتی تۆش دزی ناکه‌یت؟ چۆن ده‌توانین دڵنیابین
که ئه‌و 25000، بیست و پێنج هه‌زار دۆلاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سپۆنسه‌ری ده‌که‌ن بۆ خه‌رجی شاری ئاشتی، تۆ
نایکه‌یته گیرفانی خۆته‌وه؟
نامانه‌وێت
دڵگیربیت له‌م پرسیاره به‌ڵام بۆیه ده‌یکه‌ین، چونکه تۆ ده‌لێیت که ئه‌وا
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه به که‌م کاتی کارده‌که‌یت بۆ پرۆژه‌ی شاری ئاشتی و
له‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییدا به هه‌موو کاتی به‌رده‌وام کار بۆ شاری ئاشتی
ده‌که‌یت به خۆبه‌ختی و به خۆڕایی و هیچ کارێکی تر ناکه‌یت جگه له
ڕاپه‌راندن پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی – و له‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییدا یه‌ك دانه دۆلار
داهاتت نه‌بووه - جا ئه‌ی به‌چی ده‌ژێیت ئه‌گه‌ر دزی
نه‌که‌یت؟)
دڵگران نه‌بووم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر سوپاسی که‌سه‌که‌م کرد و بایه‌خێكی
ئه‌وه‌نده‌م به‌م پرسیاره‌دا که به‌شێکی گرنگی فیلمی وه‌ن مان شۆ
ته‌رخان بکه‌م بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی. پێشه‌کی بۆ به‌شی به‌چی دهژێـیت؟ وه‌ڵامم
ئه‌مه بوو - ڕه‌نگه ئاگادارنه‌بن که من کارده‌که‌م وه‌ك ده‌رهێنه‌ر یان
پرۆدیسۆری فیلم له ناو له‌نده‌ن یاخود وه‌ك ئه‌کته‌ری پرۆفێشناڵ له دڕامای
ته‌له‌ڤیزیۆنی بی بی سی یان له فیلمه سینه‌مایه‌کان، موچه‌ی ڕۆژانه‌م زیاتر
له 500، پێنج سه‌د دۆلاره. جا تکایه بژمێره که من له کاتی نووسینه‌وه‌ی
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وا هه‌شت مانگه به خۆبه‌ختی کاری شاری ئاشتی ده‌به‌مه
ڕێوه، واته 8 مانگ له 30 رۆژ ده‌کاته 240 رۆژ و لێکیدهرهوه له 500
دۆلار موچه‌ی ڕۆژانه‌م، ئه‌وسا بۆت ده‌رده‌که‌وێت که من ئه‌و ماوه‌یه بۆ
پاره و بۆ موچه کارم بکردایه داهاتم زیاتر له 100، سه‌د هه‌زار دۆلار
ده‌بوو – که‌چی بۆ شاری ئاشتی یه‌ك دۆلارم به‌رنه‌که‌وتوه. به‌ڵێ من سێ
منداڵم هه‌یه و خێزانی ئینگلیز - ته‌نها عه‌قاری خانوهکهومان و کرێی
ئۆفیسه‌که‌م له له‌نده‌ن مانگی زیاتر له 3000، سێ هه‌زار دۆلاره، واته زۆر
باشه که پرسیار ده‌که‌یت کارزان ئه‌ی تو به‌چی ده‌ژێیت؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست
به‌تاڵ بم بۆ پرۆژه‌ی شاری ئاشتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌م زانی که
چه‌نده‌ها سال و مانگی پێده‌چێت بۆ سه‌رکه‌وتن ئه‌م کاره و ده‌شمزانی که هیچ
کوردێك لام لێناکاته‌وه بڵێت فه‌رموو ئه‌وا سپۆنسه‌ری له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی تو بتوانیت بژێیت و پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی ڕاپه‌ڕێنیت. بۆیه له
هه‌ولێر، له عه‌ینکاوه خانویه‌کم هه‌بوو، ناچار خانوه‌که‌م فرۆشت. وه له
ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی دواییدا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ بم بۆ
ڕاپه‌ڕاندنی شاری ئاشتی زیاتر له 70 هه‌زار دۆلار مه‌سره‌فی ژیانی من و خێزانم
بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێکم هه‌بێت. ئه‌مه به هه‌موو که‌س ناکرێت و
شایه‌نیشی نییه هونه‌رمه‌ندێکی ڕاستگۆی کورد له پێناوی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی
میژوویی بێهاوتای وه‌ك شاری ئاشتی به ئه‌نجام بگه‌ینێت، ئه‌م هه‌موو قوربانیه
بدات! ڕاسته 25000، بیست و پێنج هه‌زار دۆلاره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ شانۆ
و تیمه‌که‌مان زۆر گرنگه وه ژیانی به‌خشی به
شاری
ئاشتی، به‌ڵام بۆ کارزان شێره‌به‌یانی که‌سی خۆم ئه‌و پاره‌یه زۆر که‌مه
له‌چاو ئه‌وه‌نده‌ی که خۆم خه‌رجم کردوه له گیرفانی خۆم بۆ شاری ئاشتی. بۆ
وه‌ڵامی ئه‌ی چۆن دڵنیا بین که دزی ناکه‌یت؟ که ئه‌م پرسیاره‌م زۆر به دڵه
و فیلمه‌که‌ش زۆر له‌سه‌ری ده‌کۆڵیته‌وه - چونکه به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه هاتوه
که چیتر ماوه نه‌درێت ناوی هونه‌ر و که‌ڵتور له‌که‌دار کرێت، به‌ڵکو هونه‌ر
دبێت زۆر به‌رز و پیرۆز ڕاگیرێت، هونه‌ر هه‌ناسه‌ی پاك و فێنکی ژیانه - ژیانی
شاد و به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌ڵگای شارستانی و سه‌رکه‌وتوو – بۆیه من و ئه‌ندامانی
شانۆ و تیمی شاری ئاشتی له له‌نده‌ن ده‌مانه‌وێت ببین به نمونه‌یی کاروانی
پاکی دوور له گه‌نده‌ڵی و دزی له کاڕکردن له بواری هونه‌ری. گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته‌ش زۆر ئاسانه و هیچ ئه‌رکێ گه‌وره‌ی ناوێت – هه‌موو ژماره بانك و
داهات و خه‌رجی ڕێکخراوی شانۆ و بوجه‌ی شاری ئاشتی و مه‌سره‌فه‌کان کراوه‌ن و
له‌به‌رده‌ستی ئه‌ندامانه - وه هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌ستی هه‌ر که‌سێکی
ده‌ره‌وه‌ی شانۆ که ده‌یه‌وێت له داهات و خه‌رجی ئێمه بکۆڵیته‌وه - واته
داهات و خه‌رجی ئێمه هه‌موو کات کراوه‌یه بۆ هه‌ر که‌سێك – بۆ هه‌مووتان، وه
من کارزان شێره‌به‌یانی به‌رپرسیارم له یه‌ك دۆلاری شاری ئاشتی ئه‌گه‌ر وون
بێت. دوا ووشه‌م له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه که له‌ڕوانگای فیلمی وه‌ن مان
شۆ وه هه‌موومان فێربین، چی ڕێکخراوی هونه‌ری، چی ڕێکخراوی تر له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له کوردستان و له‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم به ڕوونی کاربکه‌ین
و ده‌رگای مه‌سره‌ف و داهات و خه‌رجیمان ئاواڵهبێت بۆ هه‌ر که‌سێك که خواستی
هه‌بێت لێی بکۆڵیته‌وه - چونکه ئه‌گه‌ر تۆ پاك بیت و ئه‌گه‌ر گهندهڵێت
نه‌بێت – پێویست به سر و تڕ و
شاردنه‌وه
ناکات. ئه‌م ڕاستیانه هه‌موو له فیلمه‌که تۆمارکراون و دڵنیام که ده‌بن
به هه‌نگاوی پێشڕه‌وی بۆ کاروانی رزگارکردنی هونه‌ری کورد له گه‌نده‌ڵی و
دزی. بۆیه دروستکردنی فیلمی وه‌ن مان شۆ ئه‌رکێکی مێژووییه که من
گرتومهته خۆ بۆ پاكکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگاکه‌مان له‌م نه‌خۆشیه وه بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌وه‌کانی دواڕۆژ ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رگه‌ردانیان به‌سه‌ردا نه‌یات له پێناوی
به‌ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری. ڕاسته ئه‌گه‌ر من ئینگلیزێك بومایه یان
فه‌ره‌نسیه‌ك، یا هه‌ر ووڵاتیکی ئه‌وروپی، بۆ هه‌مان کارم له شاری ئاشتی
ڕه‌نگه موچه‌ی زیاتر له 50000 په‌نجا هه‌زار دۆلارم پێبدرایه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان به‌رهه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردم، فه‌رموون
ته‌ماشای بوجه‌ی شاری ئاشتی بکه‌ن، له ناو هه‌موو تیمه‌که، ته‌نها خۆم موچه‌م
یه‌ك دۆلار بۆ دانه‌نراوه. ئایا ئه‌مه باشه؟ ئایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی من زیاتر کاری هونه‌ری بکه‌م؟ ئایا ئه‌مه‌ت پێ ڕه‌وایه که من و
که‌سانی وه‌ك من ئه‌و هه‌موو ساڵه کاربکه‌ن به خۆڕایی بۆ به‌رزکردنه‌وه و
ده‌وڵه‌مه‌ندکردن هونه‌ر و که‌ڵتوری کورد؟ وه‌ڵامه‌که لای به‌رپرسیاران و
سه‌رکرده‌کانی کورده، به‌ڵام لای ئهوکهسانهشه که زۆر بێ وه‌فایانه و بێ
ویژدانانه به‌ناوی هونه‌ره‌وه دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن و مافی هونه‌رمه‌ندی
ڕاستگۆش ژێرپێ ده‌خه‌ن – به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زۆر شادم که پڕۆژه‌که‌مان
به‌هۆی فیلمی وه‌ن مان شۆ- وه ده‌بیته نوونه‌ی کاروانی پاکی و
پڕۆژه‌ی شاری ئاشتی پێشره‌وی ده‌کات له به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی هونه‌ر وه‌ك
جوانترین گوڵه‌باخی ژیان، وه دز و گهندهڵهکانیش ڕوو ڕه‌ش و ڕسوابن،
ئه‌وانه هونه‌رمه‌ند نین، بۆیه هه‌موو به‌یه‌که‌وه ده‌بێت به‌ره‌نگاریان
بینه‌وه و بڵێین تف‌و له‌و که‌سانه‌ی که به ناوی هونه‌ره‌و دزی
ده‌که‌ن.
|