|
Kae Bahar که‌ی به‌هار |
|
_____________________________________________________________________________________________ |
|
|
|
چرای شاری ئاشتی ئه‌دره‌وشێته‌وه
کارزان کرێکار
شێره‌به‌یانی له‌نده‌ن 30 – 09 – 2010 www.karzanfilms.com
دوای گه‌شتێکی
سه‌رکه‌وتوو له مانگی هه‌شت 2010 له له‌نده‌نه‌وه بۆ كوردستان بۆ ماوه‌ی ده
ڕۆژ بۆ په‌یداکردن سپۆنسه‌ر و کۆمه‌کی دارایی بۆ پڕۆژه‌ی شانۆگه‌ری / موزیکال
شاری ئاشتی که بوجه‌که‌ی 55000، په‌نجا و پێنج هه‌زار دۆلاره، ئه‌مرۆ
له کاتێکدا له ناو گرمه‌ی پرۆڤه‌کردن دا بوین له سه‌نته‌ره‌که‌مان له
له‌نده‌ن، هه‌واڵێکی زۆر پڕ شادی و هیوامان به ده‌ست گه‌یشت له لایه‌ن میران
گیانه‌وه که نوێنه‌ری شاری ئاشتی– یه له کوردستان: میران به
ته‌له‌فۆن پێی راگه‌یاندین که‌وا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران سپۆنسه‌ری شاری ئاشتی ده‌که‌ن به 25000، بیست و پێنج هه‌زار
دۆلار. ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی هه‌واڵێکی بێهاوتایه و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه بۆ
هونه‌ری کورد – چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم تاکو ئێستا هیچ به‌رهه‌مێکی
شانۆگه‌ری کوردی نه له‌ناوه‌وه وه نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌م
بوجه‌یه‌ی بۆ دابین نه‌کراوه - هه‌رچه‌ند ئه‌مه نیوه‌ی بوجه‌که‌مانه، به‌لام
ئێمه له شانۆ– ناوه‌ندی پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن سوپاسی زۆر
گه‌وره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌که‌ین که بوونه هۆی
ئه‌وه‌ی چرای شاری ئاشتی گه‌شاوه بدره‌وشێته‌وه- به هیوای ئه‌وه‌ی
ئه‌م ڕۆشناییه سه‌رتاپای شاری له‌نده‌ن و شاره‌کانی كوردستان بگرێته‌وه
چونکه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئێمه له شانۆ ئه‌وه‌یه که ساڵی داهاتوو له 2011
شاری ئاشتی له هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و که‌رکوك پێشکه‌ش بکه‌ین به گه‌لی
کوردی ئازیزمان. بێگوما له یادمان نا‌چێت که سوپاسی تایبه‌تی دکتۆر عیزه‌ت
عیسا بکه‌ین به‌ڕاستی سه‌ڵماندی کوردی هونه‌ر دۆسته و گرنگی و بایه‌خی
هونه‌ر لای ئه‌و به‌ڕیزه زۆر ڕوونه که هونه‌ر چه‌ند پێویسته بۆ بنیات نانی
تاکو ئه‌مرۆ
کاری پرۆڤه‌مان زۆر باش ده‌ڕوات و تیمی شاری ئاشتی ته‌واوه - کۆمپلیته
- له‌وانه حه‌وت مۆسیقا ژه‌ن به‌ژدارن: سه‌روه‌ت– به‌ڕێوه‌به‌ری موزیك و
که‌مان، ئیسماعیل– به‌ڕێوه‌به‌ری موزیك دوو و کیبۆرد و پیانۆ، شایوان– زه‌رب و
ده‌ف، تارۆ– گیتار، حه‌مید– ساز، تاشان– شمشاڵ و لیۆن– دڕه‌می تایبه‌ت. جگه
له‌وانیش خاتو ئه‌یپریل ئه‌مه‌ریکی که شاره‌زاییه‌کی بێهاوتای هه‌یه و
به‌رێوه‌به‌ری ده‌نگی گۆرانیه‌کان ده‌کات له پڕۆژه‌که‌مان. هه‌روه‌ها هه‌شت
ئه‌کته‌ری زۆر خۆ ماندوکه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ر که ئه‌وا بۆ دوو ساڵ و نیوه، (که‌م
كاتی) پڕۆڤه ده‌که‌ن و ڕۆلی هه‌ژده کاره‌کته‌ر ده‌بینن: ئاریان، تروسکه،
ماریا، تریفه، هه‌ردی، شڤان، شێروان و کارزان که هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و
هاوو-نووسه‌ر شاری ئاشتی-یه شان به‌شان سیمین چایچی نووسه‌ری کوردی
به‌ڕێز، وه کارزان زۆر شاده به‌وه‌ی که ئێمه‌ی کوردیش به‌م زوانه ده‌بین
به‌خاوه‌ن یه‌که‌م موزیکال که به ستانداردی پڕۆفێشناڵی نمایش بکرێت. بۆ
ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، له کوردستان و له
ئینگیلته‌ڕا نامه‌یه‌کی گه‌لێ زۆری سپۆنسه‌ریمان ڕه‌وان کردوه بۆ کوردانی
هونه‌ر
|